مادده‌ی چوارده‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی ناتوانرێت تیایدا نه‌خۆشه‌كه بهێنرێت له‌به‌ر خۆگرتنی، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دوو یان هه‌ر لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ند بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ركردنی بڕیار بۆ ئینتیداب كردنی یه‌كێك له پزیشكه ده‌روونیه‌كان به مه‌به‌ستی پشكنینی باری نه‌خۆشه‌كه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ باره‌كه‌ی پێویستی به چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌یه یان نا و دادوه‌ری ناوبراو بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی گشتی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌گه‌ر پزیشكه ده‌روونیه‌كه بڕیاری دا كه‌وا نه‌خۆشه‌كه پێویستی بۆ هه‌یه.
الموضوع: پێویستی بەرزکردنەوەی بڕیار بۆ پزیشکی ناتوانرێت,پێویستی بەرزکردنەوەی بڕیار بۆ دامه‌زراندن,پێویستی بەرزکردنەوەی بڕیار بۆ چاره‌سه‌ری ناتوانی,پێویستی بەرزکردنەوەی بڕیار بۆ پشکنینی باری ناتوانی