مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌م چاره‌سه‌رییه چ ده‌رمانیی بێت یان ده‌روونی یان ڕه‌فتاریی یان كاره‌بایی یان هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی تر كه له پزیشكی ده‌روونیدا به‌كار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌تێروته‌سه‌ل لێی ئاگادار بكرێته‌وه، وه لێ ئاگاداربوونی به‌تێروته‌سه‌ل پێویست ده‌كات نه‌خۆش سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌ستی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی جێگره‌وه‌ی تر بۆی بزانێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی خۆی گرت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی بڕیارداو بۆی ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه به‌مه‌رجێك پزیشكه‌كه رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بگرێته‌به‌ر پێش ده‌ستكردن به‌م كاره، وه پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات بۆ رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی، هه‌روه‌ها پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه له كاتی هه‌ڵسانی پزیشكی چاره‌سه‌ركار به ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكاریێكی بنه‌ڕه‌تی له پلانی چاره‌سه‌ریی مۆڵه‌تدراو، وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت.
الموضوع: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی,پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه,پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات,پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه,پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت