أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م:
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م : به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ به ناوی ( ئه‌نجه‌مه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا) په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌بێ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان رێپێدراوی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، و له هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌ندامانه پێك دێت:- یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆك . دووه‌م : جێگری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆك . سێیه‌م : به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری و پاراستن له تیشكاوه‌ر له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام یا بڕیارده‌ر چواره‌م : به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام . پێنجه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ژینگه‌وه كه وه‌زیر ده‌سنیشانیان ده‌كات به‌مه‌رجێ له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندام. شه‌شه‌م : نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژینگه‌ی ناوخۆیی. حه‌وته‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداری هه‌ر كه‌سێك پێی شیاو بێت،بكات، بۆ ئاماده بوونی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له كاتی پێویستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پرس و رایان پێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م : له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنء چاككردنی ژینگه له پارێزگادا)داده‌مه‌زرێ و ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم پێكی ده‌هێنێت و پارێزگار یاخود جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به پارێزگاكه‌وه. دووه‌م: راده‌ربڕین له كێشه‌كانی ژینگه‌یی له پارێزگاكه‌دا. سێیه‌م: پێشنیاركردنی پلانی پاراستنی ژینگه و به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی ده‌وری له باره‌ی چالاكی یان واقیعی ژینگه‌یی له پارێزگا كه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئامانجی ئه‌م یاسایه هێنانه‌دی ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌یه : یه‌كه‌م : پارێزگاری كردن له ژینگه‌ی هه‌رێم و پاراستنی و چاككردنی و په‌ره‌پێدانی و رێگه گرتن له پیسبوونی. دووه‌م : پارستنی سروشت و ته‌ندروستی گشتی له مه ترسیه‌كانی چالاكی و كاره زیانبه‌خشه‌كان به ژینگه‌و مرۆڤ. سێیه‌م : پارێزگاریكردنی داهاته‌كانی سروشتی و گه‌شه پێدانی و ده‌ست پێوه‌گرتنی به‌كارهێنانی . چواره‌م : سیاسه‌تی ژینگه بكرێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له پلانی گشتگیری گه‌شه‌پێدان له هه‌موو بواره‌كانی ڕمرۆیی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و ئاوه‌دانكاری و گه‌شت وگوزاری و شتی دیكه. پێنجه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری ژینگه‌یی و قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ بۆ پاراستنی ژینگه و چاككردنی و هاندانی هه‌وڵه خۆ به‌خشراوه‌كان له‌و بواره‌دا.
مادده‌ی بیست وچواره‌م
مادده‌ی بیست وچواره‌م : وه‌زاره‌ت پێوه‌ره‌كانی ئاستی پیسبوونی ڕێگه پێدراو له‌و ئاوانه‌ی بۆ خواردنه‌وه‌و ئاودان و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌كاردێن، ده‌سنیشان ده‌كات، به مه‌رجێ هه‌ركاتێك پێویست بوو چاو به‌و پێوه‌رانه‌دا بخشێندرێته‌وه.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م : هه‌موو چالاكیه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ملكه‌چی پێوه‌ره تایبه‌تیه‌كانی هه‌رێمایه‌تی ده‌بن و پێویسته ئه‌و ده‌رهاوێشتانه (انبعاپات) له‌چوارچێوه‌ی سنووری ڕێگه پێدراو ده‌رنه‌چن.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م : ئه‌نجومه‌ن پێوانه‌ء مواسه‌فاتء بنه‌ما و به‌رزه‌فتكاریه‌كانی پێویست بۆ ده‌ستنیشانكردنی پڕۆژه‌و ئه‌و بوارانه داده‌نێ كه ملكه‌چن بۆ توێژینه‌وه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌ییء ئاماده‌كردنی لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ء دانانی سیسته‌م وڕێكاره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رله‌به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه داوا له‌هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی یان هه‌ر لایه‌نێكی كه هه‌بێ بكات كه چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری پڕۆژه‌كانی له‌سه‌ر ژینگه ئاماده‌بكات، ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی پاراستنی ژینگه ئه‌مه‌ی ویست.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م : وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار، مه‌رجه‌كانی ژینگه‌یی گونجاو بۆ چالاكیه‌كانی گه‌ڕان و كانزاو كانی به‌ردو به‌رد شكێنه‌رو غه‌ساله‌و مه‌نجه‌م و ده‌رهێنانی سامانی نه‌وتی، و شتی دیكه‌ش داده‌نێ، به شێوه‌یه‌ك پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی سروشتی له هه‌رێمدا له پیسبوون و به بێ هووده رۆیشتن مسۆگه‌ر بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م : یه‌كه‌م : له هه‌رێمدا سندوقێك به‌ناوی (سندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم)داده‌مه‌زرێ بۆ خه‌رجكردن لێی بۆ پاراستنی ژینگه‌ء چاككردنیء پارێزگاری كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێنانه‌دی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی كه له‌ده‌قی ئه‌م یاسایه‌ء پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كان كه له پێناویدا ده‌رچوون، هاتووه. دووه‌م : سندوقه‌كه، كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ر به خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌ء سامانه‌كانی سامانی گشتین. سێیه‌م : داهاته‌كانی سندوقه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:- 1. ئه‌و بڕه پارانه‌ی له بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆی ته‌رخانكراوه. 2. ئه‌و بڕه پاره‌و یارمه‌تیء به‌خششء به‌خشینانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌خشه‌رو ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمء نێوده‌وڵه‌تیء ده‌سته‌ء كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌هلیء تایبه‌تیء تاكه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون. 3. كرێ و ڕه‌سم و غه‌ڕامه‌كانی ژینگه‌یی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون. چواره‌م : دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌تیء په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سندوقء سپاردن و عه‌مباركردن و سه‌رفكردن و لایه‌نه‌كانی خه‌رج كردنی داراییه‌كانی به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.
مادده‌ی سی وچواره‌م
مادده‌ی سی وچواره‌م : نابێ هیچ كه‌سێك به دروست كردن یان عه‌مباركردن یان ژێر زه‌وی خستن یان نقووم كردن یان به‌كارهێنان یان چاره‌سه‌ركردن یان خۆلێ رزگاركردن له مادده تیشكاوه‌ره‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌ك یان پیسییه‌كی مه‌ترسیداری شل یان ره‌ق یان گازی هه‌ڵسێت، ته‌نیا به پێی ئه‌و رێماییانه نه‌بێ كه وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ریان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م : یه‌كه‌م : هه‌ردوو مانگ جارێك ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه‌كانی گرێده‌دا یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، ئه‌ویش به بانگێشه‌ی سه‌رۆك و، ڕاده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ته‌واو ده‌بێت. دووه‌م : ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كان بڕیاره‌كان ده‌رده‌كاتء له‌حاڵه‌تی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان، ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نگی له‌پاڵی ده‌نگی ئه‌وان داوه، ده‌یباته‌وه.