مادده‌ی هه‌شته‌م :
له‌هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمدا ئه‌نجومه‌نێك به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی پاراستنء چاككردنی ژینگه له پارێزگادا)داده‌مه‌زرێ و ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم پێكی ده‌هێنێت و پارێزگار یاخود جێگره‌كه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به پارێزگاكه‌وه.
دووه‌م: راده‌ربڕین له كێشه‌كانی ژینگه‌یی له پارێزگاكه‌دا.
سێیه‌م: پێشنیاركردنی پلانی پاراستنی ژینگه و به‌دوا داچوونی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌ی و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتی ده‌وری له باره‌ی چالاكی یان واقیعی ژینگه‌یی له پارێزگا كه بۆ ئه‌نجومه‌ن.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم,بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن,راده‌ربڕین له كێشه‌كانی ژینگه‌یی,پلانی پاراستنی ژینگه,راپۆرتی ده‌وری له باره‌ی چالاكی یان واقیعی ژینگه‌یی