مادده‌ی ده‌یه‌م :
یه‌كه‌م : له هه‌رێمدا سندوقێك به‌ناوی (سندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم)داده‌مه‌زرێ بۆ خه‌رجكردن لێی بۆ پاراستنی ژینگه‌ء چاككردنیء پارێزگاری كردن له ڕه‌گه‌زه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێنانه‌دی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی كه له‌ده‌قی ئه‌م یاسایه‌ء پێڕه‌وو ڕێنماییه‌كان كه له پێناویدا ده‌رچوون، هاتووه.
دووه‌م : سندوقه‌كه، كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی سه‌ر به خۆیی دارایی و كارگێڕی هه‌یه‌ء سامانه‌كانی سامانی گشتین.
سێیه‌م : داهاته‌كانی سندوقه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:-
1. ئه‌و بڕه پارانه‌ی له بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆی ته‌رخانكراوه.
2. ئه‌و بڕه پاره‌و یارمه‌تیء به‌خششء به‌خشینانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی به‌خشه‌رو ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی ناوخۆیی و هه‌رێمء نێوده‌وڵه‌تیء ده‌سته‌ء كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌هلیء تایبه‌تیء تاكه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراون.
3. كرێ و ڕه‌سم و غه‌ڕامه‌كانی ژینگه‌یی كه به‌پێی ئه‌م یاسایه وه‌رگیراون.
چواره‌م : دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌تیء په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سندوقء سپاردن و عه‌مباركردن و سه‌رفكردن و لایه‌نه‌كانی خه‌رج كردنی داراییه‌كانی به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ری ده‌كات.
الموضوع: سندوقی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێم,داهاته‌كانی سندوقه‌كه,دیاریكردنی ڕێكاره‌كانی تایبه‌تی