مادده‌ی چواره‌م :
به پێی ئه‌م یاسایه ئه‌نجومه‌نێك داده‌مه‌زرێ به ناوی ( ئه‌نجه‌مه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا) په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌بێ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان رێپێدراوی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، و له هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌ندامانه پێك دێت:-
یه‌كه‌م : وه‌زیر : سه‌رۆك .
دووه‌م : جێگری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆك .
سێیه‌م : به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری و پاراستن له تیشكاوه‌ر له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام یا بڕیارده‌ر
چواره‌م : به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له وه‌زاره‌تدا : ئه‌ندام .
پێنجه‌م : نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه په‌یوه‌ندیدارن به ژینگه‌وه كه وه‌زیر ده‌سنیشانیان ده‌كات به‌مه‌رجێ له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ : ئه‌ندام.
شه‌شه‌م : نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی ژینگه‌ی ناوخۆیی.
حه‌وته‌م : وه‌زیر بۆی هه‌یه میوانداری هه‌ر كه‌سێك پێی شیاو بێت،بكات، بۆ ئاماده بوونی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له كاتی پێویستی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و پرس و رایان پێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمدا,سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن,جێگری وه‌زاره‌ت,به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری و پاراستن,نوێنه‌ری وه‌زاره‌ت