أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه. 2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. 3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان. 4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی سی و سێیه‌م:
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌رییه له هه‌رێم و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كورستان-عیراق و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی سه‌رۆك و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی داواكاری گشتی وسه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه داده‌مه‌زرێ. 2ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده$ نه‌بوو، كۆنترین جێگری جێی ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر دووكیشیان ئاماده$ نه‌بوون، ئه‌وا كۆنترین ئه‌ندام له دادوه‌ره‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لانی كه‌م مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه داوای بكات و ئه‌گه‌ر سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و به‌لانی كه‌م سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئاماده$ نه‌بوو،نابه‌سترێ و، بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌رده‌گیرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن نووسینگه‌یه‌كی ده‌بێ، فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بروانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌بێت و به‌لایه‌نی كه‌م پازده$ ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و له‌سه‌ر پاڵاوتنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه داده‌مه‌زرێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن و رێكخستنی كاری ئه‌نجومه‌ن و ئاماده$ كردنی به‌رنامه‌و پوخته$ كردنی مه‌سه‌له$ به‌رچاوخراوه‌كان و پێڕاگه‌یاندنی بریاره‌كانی و كاره$ كارگیرییه‌كانی تر ده‌گرێته$ ئه‌ستۆ.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: دوای ده‌رچوونی مه‌رسوومی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات كه دادوه‌ر تێیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌ست ناداته كاره‌كه‌ی تاكو له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئه‌م سوێنده‌ی خواره‌وه نه‌خوات: (سوێند ده‌خۆم به خودا كه دادپه‌روه‌رانه له‌نێوان خه‌ڵكدا دادوه‌ری بكه‌م و یاساكان به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاكی و بێ لایه‌نی پیاده$ بكه‌م)و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش هه‌مان سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خوات. سێیه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكانی پێداچوونه‌وه سوێند له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خۆن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م :هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م :ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم. سێیه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن – سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆیه و له یاسا به‌ولاوه هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا نییه
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: به‌ناوی گه‌له‌وه حوكمه‌كان ده‌رده‌چن و جێبه‌جێ ده‌كرێن .
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ئاماده ده‌كرێ و ده‌خرێـته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ عیراق بۆ په‌سه‌ند كردنی و ده‌بێـته پاشكۆی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: دادگاكان ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی سروشتی و مه‌عنه‌ویدا هه‌یه، تا ده‌گاته حكومه‌تیش و تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و تاوانه‌كان.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: زمانی كوردی زمانی دادگاكانه و ده‌شێ له كاتی پێویستدا زمانی عه‌ره‌بی به‌كاربێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: دادگای پێداچوونه‌وه ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌رییه، چاودێری دادوه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دادگا مه‌ده‌نیه‌كان له هه‌رێمدا ده‌كات و، به‌لانی كه‌مه‌وه له نۆ دادوه‌ر پێكدێ كه سه‌رۆك و جێگره‌كانی تێدایه و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌م:
مادده‌ی دوازده‌م: پێكهاتنی ده‌سته‌كانی دادگا به ده‌سته‌ی فراوانیشه‌وه و به‌ناو نانی سه‌رۆكه‌كانی و ئه‌ندامانیشیه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێك دا به بڕیارێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی یه‌كێك له ســـــه‌رۆكه‌كانیشی كۆنترین دادوه‌ر جێی ده‌گرێته‌وه و ئه‌ندامه‌كانیش ناگۆڕدرێن مه‌گه‌ر پێویســــتی وا بخوازێ و به‌هه‌مان شێوە.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ: 1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا. 2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی. 3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان. 6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی. 7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ 1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه. 3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه. 4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌سته‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و به ئه‌ندامیه‌تی دوو له جێگره‌كانی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر له دادوه‌رانی ده‌به‌سترێ. دووه‌م: ناو نانی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌بێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان ده‌كات و كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و، بۆی هه‌یه بڕێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به یه‌كێك له جێگره‌كانی بدات.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن. 1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه. 3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات. 4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان. 5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. 6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی. 7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی. دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ 1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی. 2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان. 3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی. 4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان. 5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: دادگای تاوانه‌كان له مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر و به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یان یه‌كێك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دوو جێگری دیكه‌ی یان یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یاخود به ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه پۆلی هه‌ر یه‌كێكیان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ ده‌به‌سترێ. دووه‌م: دادگای تاوانه‌كان له پارێزگاكانی تر كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یان تێدانیه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك له مه‌ڵبه‌ندی پارێزگا و ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر ده‌به‌سترێ كه پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ. سێیه‌م: ناونانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵیه‌كانی دادگای تاوانه‌كان و یه‌ده‌گه‌كان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و له سه‌رپێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌بێ.
مادده‌ی بیستءدووه‌م:
مادده‌ی بیستءدووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه دادگایه‌كی به‌رایی بۆ سه‌یركردنی جۆرێك یا زیاتر له داواكان دابمه‌زرێنێ.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م:
مادده‌ی بیست وسێیه‌م: دادگای به‌رایی به دادوه‌رێك گرێ ده‌درێ و به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا تایبه‌تمه‌نده به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی سی:
مادده‌ی سی: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌ك دادگایه‌كی كار له دادوه‌رێك پێكدێ و تایبه‌تمه‌ند ده‌بێ به سه‌یر كردنی ئه‌و داوا‌و كاروبارانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی پسپۆڕیه‌كه‌یه‌وه.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م:
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م: دادگایه‌كی باری كه‌سایه‌تی یان زیاتر له هه‌ر جێگایه‌ك داده‌مه‌زرێ كه دادگای به‌رایی لێ بێت.