مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌نجومه‌نێك به ناوی(ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دادگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی و دادوه‌ره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێكدێ.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكه‌كه‌ی بۆی هه‌یه له كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات و به‌بێ ئاماده بوونی به‌لانی كه‌م سێ له‌سـه‌ر چواری ئه‌ندامانی گرێ نادرێت.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:
1 ـ له پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه.
2 ـ له‌و گرفت و كێشـــانه ده‌كۆڵێته‌وه كه رووبه‌ڕووی دادگاكان ده‌بنه‌وه‌و چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
3-پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان.
4-چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا.
الموضوع: پێداویستی دادگاكان و میلاكیان له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه ده‌دوێ و راپۆرتی ساڵانه له‌باره‌یانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كاته‌وه,چاره‌ســـــه‌ری گونجاویان بۆ ده‌دۆزێته‌وه,پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز سه‌باره‌ت به دانانی دادگا جۆربه‌جۆره‌كان,چاكردنی شێوازه‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردن له دادگاكان‌دا