مادده‌ی هه‌ژده‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بن.
1ـ سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌ش كردنی كار له نێو ناوچه‌كه‌یدا.
2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه.
3ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه به‌سیفه‌تی پێداچوونه‌وه‌یی و بۆی هه‌یه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ش به‌سیفه‌تی ئه‌سڵی یاخود دادگای تاوانه‌كان بكات.
4ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیفه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود پێداچوونه‌وه ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سمه‌كانیان.
5ـ به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
6ـ واژۆ كردنی نووسراوی فه‌رمی.
7ـ مۆڵه‌تدان به داوه‌رانی دادگا‌و كارمه‌ندانی.
دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره‌ن:ـ
1ـ له ئه‌ستۆگرتنی كاری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی.
2ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یاخود دادگای تاوانه‌كان.
3-واژۆ كردنی نووسراوی ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی یه‌كلاكراونه‌ته‌وه به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
4ـ چاودێری ده‌وام كردنی دادوه‌رو كارمه‌ندان.
5ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دیكه كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پێی ده‌دات.
الموضوع: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه,سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری به‌ڕێوه‌بردن,سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجومه‌نی ناوچه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه,ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی كه پێشكه‌ش به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه,به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی دادوه‌رو كارمه‌ندان