مادده‌ی سێزده‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێ:
1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.
2- سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.
4- پشكنینی كاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.
5 ـ ره‌وانه كردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ره‌سم و ئه‌مانات و تۆمار كردنیان.
6 ـ مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و كارمه‌ندانی.
7 ـ به‌رز كردنه‌وه‌ی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كارمه‌ندانی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی.
8 ـ واژۆ كردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كان.
دووه‌م: ده‌سته‌ڵاته‌كانی كۆنترین جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:ـ
1 ـ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی.
2 ـ سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌یه‌ك یا زیاتر له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.
3 ـ واژۆ كردنی نووسراو و ناردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داوا یه‌كلاكراوه‌كان به هاوپێچی بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌وه.
4 ـ ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی دی كه سه‌رۆك پێی ده‌دات.