أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی له رسوماتی گومرگیی ده‌بوردرێن، به مه‌رجێك به ناوی ئه‌وان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌وان هاورده بكرێن. دووه‌م: لێبوردنی سه‌ره‌وه كه‌لوپه‌ل و كاڵا هاورده‌كانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و كه‌رتی گشتی كه له لایه‌ن حكومه‌ت یان دامه‌زراوه به‌خشینه‌ره‌كانه‌وه دێن، له‌خۆ ده‌گرێت.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م:
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاته وه‌ده‌ستهاتووه‌كانی پرۆسه نه‌وتیه تایبه‌ته‌كانی كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق و مادده (15)ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت، تاوه‌كو ده‌ركردنی یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی هه‌یه به بڕێك له (350.000.000) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و، بۆی هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زارهته‌كه‌ی ئه‌ون رابسپێرێت به سه‌رفكردنی بڕێك له (250.000.000) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ت نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكیان هه‌یه له (300.000.000) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كرێن: 1. سه‌رفكردنه‌كه به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه (اعتمادات) په‌سه‌ندكراوانه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه‌وا بۆیان دیاری كراوه. 2. پابه‌ندبوون به‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراون و رێگه نادرێت به چوونه نێو پابه‌ندیی دارایی زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵانه بۆی ته‌رخان كراوه. چواره‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی شاره‌وانی. پێنجه‌م: وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ناوه‌خۆو له نێو ئه‌و رێژانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌م/3ی مادده‌ی دووه‌م بۆیان دیاری كراوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی كه له‌لایاندا ده‌سته‌به‌ركراوه.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رفكردن له پاره‌دانراوه‌كانی (اعتمادات) ژمێره سه‌ره‌كیه‌كان (مووچه، كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاری، چاككردنه‌وه، كۆمه‌ك، به‌خشین، خه‌رجی تر، خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنان) له نێو بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه وه‌زیرو سه‌رۆكی ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت، و وه‌زیریش بۆی هه‌یه پارێزگار‌و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان رابسپێرێت به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆ له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ی له نێو بودجه‌ی ساڵانه‌یان متمانه‌ی پێدراوه.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم سه‌رجه‌م ژمێره مانگانه‌ییه‌كانیان (بودجه‌كانی پێداچوونه‌وه) له ماوه‌یه‌ك له (10) رۆژ له كۆتایی هه‌ر مانگێك تێپه‌رنه‌كات، پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێركاریی گشتی، بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی توانسته مرۆییه‌كانی كوردستان، ته‌رخان بكات، له پێناو ئاماده‌كردنی كارمه‌ندی پسپۆڕ له‌و بواره جۆراوجۆرانه‌ی كه‌وا هه‌رێم پێویستی پێیانه له رێگه‌ی زه‌ماله‌و نێرده‌و توێژینه‌وه‌و خوله راهێنانییه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی باڵای پێكهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندانان) به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (حه‌وته‌م/دووه‌م/5) له یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ژماره (9)ی ساڵی 2007 به دابینكردنی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ منداڵی شه‌هیدان كه خاوه‌ن توانای زانستین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به بڕی (15.257.849.000.000) پازده تریلیۆن و دوو سه‌دو په‌نجاو حه‌فت ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه: یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013 كه ده‌گاته (14.406.735.000.000) چوارده تریلیۆن و چوار سه‌دو شه‌ش ملیار‌و حه‌فت سه‌دو سی و پێنج ملیۆن دینار. دووه‌م: داهاتی خۆماڵی كه ده‌گاته (651.114.000.000) شه‌ش سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیار‌و سه‌دو چوارده ملیۆن دینار. سێیه‌م: بڕه پاره‌ی پترۆدۆلاری ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ به‌كارهێنراوه له نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم وپاڵاوته‌كراوی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنراوی گازی سروشتی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت: 1. (80.000.000.000) هه‌شتا ملیار دینار بۆ ساڵی دارایی 2013. 2. (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ شایسته‌كانی هه‌رێم له پترۆدۆلار بۆ ساڵه داراییه‌كانی نێوان ساڵی 2010 تاوه‌كو ساڵی 2012.