مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی هه‌یه به بڕێك له (350.000.000) سێ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك و، بۆی هه‌یه سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زارهته‌كه‌ی ئه‌ون رابسپێرێت به سه‌رفكردنی بڕێك له (250.000.000) دوو سه‌دو په‌نجا ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ستانه‌ی به وه‌زاره‌ت نه‌لكاون ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكیان هه‌یه له (300.000.000) سێ سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك.
سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م)ی سه‌ره‌وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو ده‌كرێن:
1. سه‌رفكردنه‌كه به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه (اعتمادات) په‌سه‌ندكراوانه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵانه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه بێت كه‌وا بۆیان دیاری كراوه.
2. پابه‌ندبوون به‌و پاره‌دانراوانه‌ی (اعتمادات) له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كراون و رێگه نادرێت به چوونه نێو پابه‌ندیی دارایی زیاتر له‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵانه بۆی ته‌رخان كراوه.
چواره‌م: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی شاره‌وانی.
پێنجه‌م: وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌باو ناوه‌خۆو له نێو ئه‌و رێژانه‌ی كه له بڕگه‌ی دووه‌م/3ی مادده‌ی دووه‌م بۆیان دیاری كراوه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له بڕه پاره‌ی داهاتی كه له‌لایاندا ده‌سته‌به‌ركراوه.
الموضوع: ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردن,پابه‌ندبوون به‌پاره‌دانراوه,سه‌رفكردن به‌پێی ئه‌و پاره‌دانراوه,ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆ,ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه