مادده‌ی شه‌شه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌ی (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ به‌رده‌وامبوون له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی توانسته مرۆییه‌كانی كوردستان، ته‌رخان بكات، له پێناو ئاماده‌كردنی كارمه‌ندی پسپۆڕ له‌و بواره جۆراوجۆرانه‌ی كه‌وا هه‌رێم پێویستی پێیانه له رێگه‌ی زه‌ماله‌و نێرده‌و توێژینه‌وه‌و خوله راهێنانییه‌كان له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌ی باڵای پێكهاتوو به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كانی (په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، پلاندانان) به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (حه‌وته‌م/دووه‌م/5) له یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ژماره (9)ی ساڵی 2007 به دابینكردنی ژماره‌یه‌ك كورسی خوێندن بۆ منداڵی شه‌هیدان كه خاوه‌ن توانای زانستین، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم.
الموضوع: گوژمەی بەرزکردنەوەی بەرزەکان,پێویستی پێیانه له رێگه‌ی زەمالەو نێردەو توێژینه‌وه‌و خوله راهێنانییه‌کان,دابینکردنی ژماره‌یه‌ک کورسی خوێندن بۆ منداڵی شه‌هیدان,پەیوەندیدانی وزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی