مادده‌ی یه‌كه‌م:
داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، به بڕی (15.257.849.000.000) پازده تریلیۆن و دوو سه‌دو په‌نجاو حه‌فت ملیار‌و هه‌شت سه‌دو چل و نۆ ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه:
یه‌كه‌م: به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2013 كه ده‌گاته (14.406.735.000.000) چوارده تریلیۆن و چوار سه‌دو شه‌ش ملیار‌و حه‌فت سه‌دو سی و پێنج ملیۆن دینار.
دووه‌م: داهاتی خۆماڵی كه ده‌گاته (651.114.000.000) شه‌ش سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیار‌و سه‌دو چوارده ملیۆن دینار.
سێیه‌م: بڕه پاره‌ی پترۆدۆلاری ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ به‌كارهێنراوه له نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراوی هه‌رێم وپاڵاوته‌كراوی پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم و به‌رهه‌مهێنراوی گازی سروشتی هه‌رێم، وه‌ك ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دێت:
1. (80.000.000.000) هه‌شتا ملیار دینار بۆ ساڵی دارایی 2013.
2. (120.000.000.000) سه‌دو بیست ملیار دینار بۆ شایسته‌كانی هه‌رێم له پترۆدۆلار بۆ ساڵه داراییه‌كانی نێوان ساڵی 2010 تاوه‌كو ساڵی 2012.
الموضوع: داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵی دارایی 2013ی هه‌رێمی كوردستان – عێراق,به‌شی هه‌رێم به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئیتیحادیی كۆماری عێراق,داهاتی خۆماڵی,بڕه پاره‌ی پترۆدۆلاری