أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌ندام ده‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێنه دی: 1. هاوڵاتی كوردستانی عێراق بێ و تیایدا جێوار بێ. 2. به‌تاوانێكی نا سیاسی یان كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. 3. بڕوانامه‌ی په‌یمانگای ته‌ندروستی یان قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی یان خولی ته‌ندروستی یان دواناوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌بێ كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دانی پیانرابێت. 4. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی دا كار ده‌كه‌ن بكاته ئه‌ندام كه خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كانن و مۆڵه‌ت پێ دراون.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات: 1. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان. 5. چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان. 6. دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا. 7. هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی. 8. به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا. 9. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 10. خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 11. ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا. 12. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان. 13. پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 14. سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان. 15. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا. 3. رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 4. په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا. 5. هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی. 6. په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 7. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقی پارێزگا ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویستییه‌كانیشی پێوه ده‌لكێنرێ. 2. داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنیه‌وه له سه‌ندیكادا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن بۆ بڕاندنه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا و ئه‌گه‌ر له كاتی ته‌واو بوونی ئه‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بڕاندرایه‌وه به قبووڵ كرا‌و حساب ده‌كرێ. 3. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكا و، خاوه‌نی داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونییه‌وه تانه‌ی لێ بدا، وه بڕیاری دادگاش بن بڕه. 4. ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا (25) دیناره‌و ره‌سمی بشداربوونیش (20) دیناره.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ: 1. ئینزار. 2. توبیخ. 3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت. 4. له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م گوزارشتانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: 1- هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2- سه‌ندیكا: سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان. 3- ده‌سته‌ی گشتی: ده‌سته‌ی گشتی سه‌ندیكا. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 5-- نه‌قیب: نه‌قیبی پیشه ته‌ندروستییه‌كان.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكارییه‌ك پێك دێت به لانی كه‌مه‌وه پانزده ئه‌ندام له وانه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان له پیشه ته‌ندروستیه‌كاندا له پێنج ساڵ كه‌متر نییه پێشكه‌شی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن و به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سه‌ندیكا تا هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجام ده‌دا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: بریكاری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا: مه‌رجه ئه‌وانه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به ده‌ست له كاركێشراوه داده‌نرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك یان پێنج دانیشتنی پچر پچر به‌بێ عوزری ره‌وا ئاماده نه‌بوو.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێ له: 1- ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3- لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4- لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: دارایی ئه‌نجومه‌ن پێك هاتووه له: یه‌كه‌م: ره‌سمه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری كردنی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: پیتاك و قازانجی ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌یانگێرێ، هه‌روه‌ها قازانجی چاپه‌مه‌نییه‌كان. چواره‌م: ئه‌و به‌خششانه‌ی لایه‌نه ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن وه ئه‌و پیتاك و له‌قه‌به‌ر كردنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی تر پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن دوای ره‌زامه‌ندی لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست:
مادده‌ی بیست: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی شانزده‌یه‌م:
مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ: 1- ئینزار. 2- توبیخ. 3- قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت. 4- له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك به ناوی سه‌ندیكای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق دا داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌ی له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێت و، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی و بۆی هه‌یه لقه‌كانی له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێم بكاته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێ له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب ده‌بێ ماوه‌یه‌ك له‌م پیشه‌یه‌دا ده‌ست به‌كار بووبێ كه له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ. دووه‌م: بریكاری نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا: مه‌رجه ئه‌وانه ده‌ست به‌كار بوونیان له‌م پیشه‌یه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.