مادده‌ی چواره‌م:
سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات:
1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی.
2. رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا و پێشخستنی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی ئه‌ندامه‌كانی له هه‌رێمدا.
3. رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا و داكۆكی لێكردنیان و به‌رگری كردن له مافه‌كانیان تا بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
4. په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا.
5. هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی.
6. په‌یوه‌ندی و هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری یه‌كتری كردن له كۆنگره و خوله‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
7. هه‌وڵدان بۆ زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیریه‌تی و بێ كاری‌دا.
الموضوع: به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌نی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدراڵیزم,رێكخستنی كاره‌كانی پیشه ته‌ندروستییه‌كان له بواری چالاكیی گشتیی و تایبه‌تیدا,رێكخستن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامه‌كانی له نێو خۆیاندا و له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومه‌تیه‌كاندا,په‌ره‌پێدان و به‌دیار خستنی رۆڵی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمدا,هاندان و پشتگیری كردنی توێژینه‌وه زانستییه‌كانی ئه‌ندامانی و به‌ستنی نه‌دوه و خولی تایبه‌ت بۆ رێكردن له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی زانستی ته‌ندروستی