مادده‌ی سێزده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌ن ئه‌م پسپۆریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دات:
1. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا.
2. پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا.
3. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی.
4. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان.
5. چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان.
6. دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی تر له بارێك دا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا.
7. هه‌واڵه‌كردنی ئه‌و كێشه‌و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی.
8. به‌شداری كردن له پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌كان له باره‌ی ته‌شریعه‌كان و پلانه‌كان و به‌رنامه ته‌ندروستیه‌كان له هه‌رێمدا.
9. ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی.
10. خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن.
11. ته‌ماشاكردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان بریكاره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا.
12. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌كانی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌كان.
13. پێدانی هه‌ندێ له ده‌سه‌لاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا سه‌رۆكی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا.
14. سه‌رف كردنی خه‌رجییه پێویستییه‌كان.
15. بڕیار به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگه‌كانیش به‌و لایه‌نه دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
الموضوع: كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا,پێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا,جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی,دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكاداو دیاری كردنی كرێكانیان,چاوپێخشاندن به داواكارییه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا و بڕیاردانی قبووڵ كردنی ئه‌ندامان