مادده‌ی شانزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ، ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. دووه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێن له بابه‌ت ئه‌و سه‌رپێچیانه‌وه كه په‌یوه‌ندیدارن به ره‌وشی پیشه‌ییه‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له تایبه‌تمه‌ندیه‌تی لیژنه‌كانی به‌رزه‌فتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا نین، وه بۆی هه‌یه یه‌كێ له‌و سزایانه‌ی خواره‌وه بسه‌پێنێ: 1- ئینزار. 2- توبیخ. 3- قه‌ده‌غه كردنی ده‌ستدانه پیشه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له شه‌ش مانگ تێنه‌په‌رێت. 4- له كاتی گه‌رانه‌وه (العود)، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیه‌كی پیشه‌یی تری له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا له مێژووی سه‌پاندنی سزای یه‌كه‌مدا كرد، ماوه‌یه‌ك ده‌ست دانه پیشه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
الموضوع: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام پێك دێ,لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و كێشانه سه‌یر ده‌كا,لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا