أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجی سه‌ندیكا هێنانه‌دی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1. به‌شداری كردن له پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و سیسته‌می دیموكراسی و پشتگیری كردنی فیدرالیزم و چه‌سپاندن و په‌ره‌پێدانی. 2. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی زانستی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامان. 3. رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كان له هه‌رێمدا و داكۆكی كردنی له مافه‌كانیان. 4. هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ ده‌سته و دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی تر له‌ناو هه‌رێمدا كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا یه‌ك ده‌گرنه‌وه. 5. زامن كردنی دوا رۆژی ئه‌ندامان له كاتی نه‌خۆشی و پیری و په‌ك كه‌وته‌یی دا. 6. رێكخستنی بنه‌مای ده‌ست دانه پیشه و چاودێری پیاده‌كردنی.
مادده‌ی سی و یه‌ك
مادده‌ی سی و یه‌ك: ده‌بێ وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: دارایی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م- ره‌سمی چوونه ناو سه‌ندیكا و به‌شداری ساڵانه. دووه‌م- ره‌سمه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌كانه‌و كۆگاكانی ده‌رمانی ئه‌هلی. سێیه‌م - ئه‌و پێبه‌خشینانه‌ی كه له لایه‌ن ره‌سمی و نیمچه ره‌سمیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ و ئه‌و ته‌به‌روع و پێدانانه‌ی كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه ره‌سمیییه‌كان له لایه‌نه‌كانی تره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م- قازانجی ئاهه‌نگه‌كان و یانه‌كان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ. دووه‌م: لیژنه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ماشاكردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی گرتووه، وه توێژینه‌وه له‌و كێشه و شكاتانه‌ی ده‌كا كه ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌واڵه ده‌كا، وه ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی ئه‌م سزایانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. وریاكردنه‌وه (الفات نظر). 2. ئینزار. 3. داخستنی ده‌رمانخانه یان كۆگای ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ و له هه‌فته‌یه‌كيش زیاتر نه‌بێ، له كاتی دووباره بونه‌وه‌شدا ده‌رمانخانه یان كۆگا بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێ وه پشكه ده‌رمانه‌كه‌شی بۆ ماوه‌ی مانگێك پێ نادرێت. 4. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌و بنه‌مایانه پێره‌و ده‌كا كه له یاسای به‌رزه‌فتی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هاتووه.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: 1. ئه‌نجومه‌ن موماره‌سه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌كا: 2. كاركردن له پێناو هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا. 3. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار له باره‌ی هه‌مواركردنی یاسای هه‌موار كردنی سه‌ندیكا. 4. جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 5. دامه‌زراندنی كارمه‌ندان له سه‌ندیكا و دیاریكردنی كرێیه‌كانیان و به‌رز كردنه‌وه‌یان (ترقیتهم). 6. چاو پیاخشاندن به داواكاریه‌كانی چوونه ناو سه‌ندیكا. 7. ده‌ستنیشان كردنی نوێنه‌ری سه‌ندیكا له لیژنه ره‌سمیه‌كان و نا ره‌سمیه‌كاندا له كاتێكدا كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی ناكا. 8. هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه و شكاتانه‌ی كه بۆی دێن، بۆ لێژنه‌ی به‌رزه‌قتی. 9. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه. 10. ئاماده‌كردنی بودجه و دامه‌زراندنی ژمێریارێكی یاسایی بۆ وردكاری و حیسابكاری دووماهی. 11. بڕیاردانی خۆ به خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵ كردنی له قه‌به‌ر كردن و پێبه‌خشین و مه‌رجه‌كانی قه‌رز كردن و پێشكه‌ش كردنی ده‌ست گرۆیی دارایی له نێوان ئامانجه‌كانی سه‌ندیكادا. 12. خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌ڵبژاردن. 13. ته‌مه‌شا كردنی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یا بریكاره‌كه‌ی یا هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن یان لیژنه‌كانی سه‌ندیكا به‌مه‌رجێك له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بخرێته به‌ر ده‌م ده‌سته‌ی گشتییه‌وه. 14. مۆڵه‌ت به‌خشین به ده‌ستدانه پیشه. 15. دامه‌زراندن و به‌رێوه‌بردنی یانه‌ی سه‌ندیكا به گوێره‌ی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان. 16. ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌ه‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به نه‌قیب یان سه‌رۆكی لقه‌كان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: یه‌كه‌م: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێك دێت، بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونیدا به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، له كاتی چۆڵ بوونی پله‌ی بریكار سكرتێر شوێنی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه له كاتی چۆڵ بوونی پله و پایه‌كانی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی و سكرتێردا. چواره‌م: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا، به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت. دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1. به پێی ئه‌م یاسایه سه‌ندیكایه‌ك داده‌مه‌زرێندرێ به ناوی سه‌ندیكای ده‌رمانسازی له هه‌رێمدا و كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆی دارایی و به‌رێوه‌بردنی ده‌بێ، باره‌گاكه‌شی له پایته‌ختی هه‌رێم ده‌بێ و بۆی هه‌یه لق له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه. 2. سه‌ندیكا له‌سه‌ر داواكاریه‌ك پێك ده‌هیێنرێ، كه ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن به لایه‌نی پسپۆر، له (15) كه‌س كه‌متر نه‌بن و، له حه‌وت ساڵیش كه‌متر نه‌بێ ده‌ستیان دانبێته ئه‌و پیشه‌یه و، به ده‌سته‌ی ئاماده‌كار داده‌نرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی سه‌ندیكا تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆیان هه‌یه ده‌رمانخانه‌ی ئه‌هلی یان كۆگای ده‌رمان دوای ده‌وامی ره‌سمی بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر پله به پله‌ی (تدرج)ی پزیشكی‌یان ته‌واو كردبێت، وه پشتگیری كرابێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌و فه‌رمانگه ته‌ندرستییه‌ی كه ده‌رمانساز له پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا كاری تیادا ده‌كات.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی له تێكرای ئه‌ندامانی سه‌ندیكا پێك دێ، ئه‌وانه‌ی هه‌موو پابه‌ندییه‌كی خۆیان به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ كردوه به باڵا ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا ده‌ژمێردرێ، هه‌ر به سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و بانگهێشتی نه‌قیب له ناوه‌ندی سه‌ندیكا كۆ دبێته‌وه، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و شه‌ش ئه‌ندام و دوو‌و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی ئه‌وانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان به ده‌ست هێناوه، وه نیساب به ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ وه له كاتی ته‌واو نه‌بوونی نیساب دوای پانزه رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات و شوێندا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ، وه به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان نیساب به ته‌واو داده‌نرێ. وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی پێشوو بۆ خولێكی تریش به‌به‌رده‌وام له كاره‌كانی خۆی داده‌نرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای ده‌زگاكانی دادوه‌ری و كارگێری و ده‌سته ره‌سمی و نیمچه ره‌سمی و ئه‌هلیه‌كان و كۆنگره‌كان، وه راستاندنی معامه‌له‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه تایبه‌تن به سه‌ندیكاوه، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه بیه‌وێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له: یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.