مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێك دێ له:
یه‌كه‌م: نه‌قیب، ده‌بێ موماره‌سه‌ی له پیشه‌كه‌یدا هه‌بێت كه له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: شه‌ش ئه‌ندام به بریكاری نه‌قیبه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی كه له موماره‌سه‌كردنی پیشه‌كه‌دا له حه‌وت ساڵ كه‌متریان به‌سه‌ر نه‌بردووه.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا به نهێنی بریكاری نه‌قیب و سكرتێر و خه‌زنه‌دارێك له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یدا هه‌ڵده‌بژیرێ.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ر مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی خۆی ده‌به‌ستێ، بۆیشی هه‌یه دانیشتنی نائاسایی به بانگهێشتی نه‌قیب یان به داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ببه‌ستێت.
الموضوع: نه‌قیب,شه‌ش ئه‌ندام,بریكاری نه‌قیب,كۆبونه‌وه,مانگێ جارێك