مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێك دێت، بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێ، له كاتی یه‌كسان بوونیدا به‌و لایه‌نه‌دا ده‌له‌نگێ كه نه‌قیبی تێدایه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه، له كاتی چۆڵ بوونی پله‌ی بریكار سكرتێر شوێنی ده‌گرێته‌وه.
سێیه‌م: به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان شوێنی نه‌قیب ده‌گرێته‌وه له كاتی چۆڵ بوونی پله و پایه‌كانی نه‌قیب و بریكاره‌كه‌ی و سكرتێردا.
چواره‌م: به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكا له ماوه‌یه‌ك كه له دوو مانگ تێپه‌ر نه‌كا، به‌مه‌رجێك ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت.
الموضوع: نیساب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان,بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان,شوێنی نه‌قیب چۆڵ بوو بریكاره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه,به ده‌نگدانی نهێنی یه‌كێك له ئه‌ندامه ئه‌سلییه‌كان,به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی