مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: چوونه ناو سه‌ندیكا به داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه پێشكه‌ش به نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانی پێوه ده‌لكێنرێت.
دووه‌م: داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا ده‌خرێته به‌ر ده‌می ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی (15) رۆژ له مێژووی تۆماركردنه‌وه له سه‌ندیكادا و ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌رییه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ش تێپه‌ری و نه‌بڕاندرایه‌وه به قبوڵ كرا‌و حسێب ده‌كرێ.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داواكاری چووونه ناو سه‌ندیكا به بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات، وه خاون داواكاریش بۆی هه‌یه له لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی ئاگاداربوونیه‌وه تانه‌ی لێ بدا، بڕیاری دادگاش بنبره.
الموضوع: چوونه ناو سه‌ندیكا,داواكاری چوونه ناو سه‌ندیكا,بڕیارێكی هۆدار ره‌فز بكات,بڕیاری دادگاش بنبره