أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): یه‌كه‌م: زێدهڕۆكار، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه به كرداره‌كی (فعلی) نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به حوكمی یاسا بۆ به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له خانووه‌كه‌دا نیشته‌جێن. دووه‌م: شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی پێش رێكه‌وتی 13/3/2018 خانووی نیشته‌جێبوونی به زێده‌ڕۆیی دروستكردووه، بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ره و موڵكی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی گشتی یان شاره‌وانیه، جا چ موڵكی ته‌واو بێت یان مافی ڕه‌فتاركردنی له‌سه‌ر بێت، و بكه‌وێته ناو سنوری شاره‌وانییه‌كان و له‌ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون بێت به پێی مه‌رج و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن: یه‌كه‌م: خانووه زێدهڕۆییهكه بكه‌وێته سنوری شاره‌وانییه‌كان، و له‌و ناوچانهدابێت كه به پێی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی ورده‌كاری شاره‌وانییه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراون. دووه‌م: ئه‌و خانووه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه درووستكراوه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون به‌كاربهێنرێت. سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به كرداره‌كی نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به‌حوكمی یاسا به به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه، داوایه‌كی نووسراو پێشكه‌ش بكه‌ن. چواره‌م: داواكاریه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ماوه‌یه‌ك كه له (120) سه‌د و بیست ڕۆژ له ڕێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی ده‌كرێت، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی به خاوه‌نكردن له‌خۆبگرێت. پێنجه‌م: نابێت كه‌سی داواكار بكرێته خاوه‌نی زیاتر له‌یه‌ك پارچه زه‌وی. شه‌شه‌م: مه‌رجه رووبه‌ری زه‌وی بهخاوهنكراو زیاتر نه‌بێت له (200)م2 دووسه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی پارێزگا و (250)م2 دووسه‌د و په‌نجا مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی قه‌زا و (300)م2 سێ سه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی ناحییه.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یان سه‌رۆكی یه‌كه كارگێرییه‌كان، و ئه‌ندامێتی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داد) پێكده‌هێنرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی داواكارییه‌كان و دڵنیابوون له هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ به‌خاوه‌نكردن، و لیژنه بۆی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی له شاره‌وانییه په‌یوه‌نداره‌كان پێكبهێنێت بۆ ئه‌نجام دانی رێكاره ته‌كنیكییه پێویسته‌كان. دووه‌م :به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه به خانووی نیشته‌جێبوون، نرخه‌كانیان به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت: 1ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند نه‌بوون له ده‌وڵه‌ت به نرخی: أـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی پارێزگاكان (15000ـ30000) پازده هه‌زار بۆ سی هه‌زار دینار. ب ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی قه‌زاكا ن (10000ـ15000) ده هه‌زار بۆپازده هه‌زار دینار. ج ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی ناحییه‌كان (5000 ـ8000) پێنج هه‌زار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار. 2ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند بوون له ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه به نرخی (100%)ی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه، ده‌خه‌مڵێنرێت. 3ـ حوكمه داراییه‌كانی ئه‌م یاسایه كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ناگرێته‌وه. سێیه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌رۆیی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركاره‌كان له سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن و مافی ڕه‌فتاركردنی كه‌سانی دیكه‌یان له‌سه‌ره، یان موڵكی ته‌واون، ئه‌و زه‌وییانه موڵكایه‌تیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه (حل)، و به‌پێیی یاسای (به خاوه‌نكردنی زه‌وییه میرییه‌كانی ناو سنوری شاره‌وانییه‌كانی ژماره (80)ی ساڵی 1970)ی به‌ركار له هه‌رێم به‌ناوی شاره‌وانییه‌كان تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی به بیناكردن زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كراوه ئیفراز ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌خاوه‌نكردنی بۆ كه‌سانی زێدهڕۆكار، له دوای تۆماركردنی ئه‌م به‌شه به‌ناوی شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و یاسایه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه. چواره‌م: شاره‌وانی بۆی هه‌یه داواكاری به خاوه‌نكردن ره‌تبكاته‌وه ئه‌گه‌ر شوێنی خانووه‌كه سه‌رپێچی بێت بۆ ماسته‌رپلان یان نه‌خشه‌ی كه‌رتی و وورده‌كارییه‌كان، و زێدهرۆییهكه له سه‌ر تێچووی زێدهڕۆكار لاده‌برێت، و مافی هه‌یه ڕه‌فتار به پاشماوه‌كان بكات، و شاره‌وانی له شوێنێكی نیشته‌جێ به پارچه زه‌ویه‌ك رووبه‌ری له (200م)2 دووسه‌د مه‌تر دووجا زیاتر نه‌بێت، به بێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووی زێده‌ڕۆ ده‌كاته‌وه، و ئه‌گه‌ر زێدهڕۆكار پێشتر سوودمه‌ند بووبێت ئه‌وا به‌نرخه‌كانی دیاریكراو له مادده‌ی (3) برگه‌ی (دووه‌م) خاڵی (2)ی ئه‌م یاسایه نرخه‌كه‌ی بۆ ده‌خه‌ملێنرێت.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): ئه‌گه‌ر كه‌سی زێدهڕۆكار، پابه‌ند نه‌بێت به پێدانی نرخی دیاریكراو یان خه‌مڵێنراوی هاتوو له بڕگه‌ی (دووه‌م) له ماده‌ی (3) ی ئه‌م یاسایه، یان مه‌رجه‌كانی هاتوو له مادده‌ی (2) ی ئه‌م یاسایه نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وا مافی به‌خاوه‌نكردنی نامینێت و خانووه‌كه به‌زه‌وی و خانووه‌وه به‌ناوی شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار تۆمار ده‌كرێت، و به پێی یاسای ( فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت ژماره (32)ی ساڵی 1986)ی به‌ركار له هه‌رێم ده‌فرۆشرێت، له به‌رامبه‌ر فرۆشتنه‌كه‌ی به‌های درووست كراوه‌كان به شێوه‌ی شایسته بوونی به تێكدراوی (مستحقه القلع) ده‌درێت به خاوه‌نه‌كه‌ی.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): یه‌كه‌م: رووبه‌ره زێدهكان له رووبه‌ری ئاماژه‌پێكراو له بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه، به نرخی راسته‌قینه‌ی باو ده‌خه‌ملێنرێت، به‌و مه‌رجه‌ی رووبه‌ری زه‌وییه‌كه له هه‌موو حاله‌تێكدا له پارێزگاكان له (300)م2 سێ سه‌د مه‌تر دووجا و له قه‌زاكان له (400)م2 چوار سه‌د مه‌تر دووجا و له ناحییه‌كان له (500)م2 پینج سه‌د مه‌تر دووجا تێپه‌ڕنه‌كات. دووه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به كه‌سی سودمه‌ند له ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ری زێدهرۆیهكه زیاتر بوو له كه‌مترین رووبه‌ری دیاریكراو له بڕگه‌ی (شه‌شه‌م) له مادده‌ی (2)ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و نه‌خشه و دیزایینی ئاماده‌كراویان نییه، له ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك له رێكه‌وتی بهركابوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌رنه‌كات، نه‌خشه و دیزاین و پێداویستی ته‌كنیكی ئاماده ده‌كات.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): داهاته به‌ده‌ستهاتووه‌كان به پێی ئه‌م یاسایه، به‌م شێوه‌یه ته‌رخان ده‌كرێت: یه‌كه‌م: رێژه‌ی ( 30 %)ی بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار بۆ پێویستیه‌كانی نه‌خشه و دیزایینی ئه‌و ناوچانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه. دووه‌م: (70 %)ی داهاتی بهدهستهاتوودهگهڕێندرێتهوه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی هه‌رێم به مه‌به‌ستی ئاڕاسته‌كردنی بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): ئه‌و خانووانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا ڕووخاون، زه‌وییه‌كانیان (جێ خانوو) به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بهخاوهندهكرێت.
مادده‌ی (9)
مادده‌ی (9): حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌و زه‌ویانه ناگرێته‌وه كه مافی خاوه‌ندارێتی، یان ڕه‌فتاركردنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن كه‌سانی تر زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر، جگه له خۆیان كه ده‌توانن له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه سودمه‌ندبن.
مادده‌ی (10)
مادده‌ی (10): كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت، كه له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی (11)
مادده‌ی (11): پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حكومه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): ئه‌م یاسایه بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ له رێكه‌وتی بڵابوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قاییعی كوردستان) كاری پێده‌كرێت.