مادده‌ی (1):
یه‌كه‌م: زێده‌ڕۆكار، بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌و كه‌سه‌یه كه به كرداره‌كی (فعلی) نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به حوكمی یاسا بۆ به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه و له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له خانووه‌كه‌دا نیشته‌جێن.
دووه‌م: شاره‌وانییه‌كان بۆیان هه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی پێش رێكه‌وتی 13/3/2018 خانووی نیشته‌جێبوونی به زێده‌ڕۆیی دروستكردووه، بكه‌نه خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ره و موڵكی ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی كه‌رتی گشتی یان شاره‌وانیه، جا چ موڵكی ته‌واو بێت یان مافی ڕه‌فتاركردنی له‌سه‌ر بێت، و بكه‌وێته ناو سنوری شاره‌وانییه‌كان و له‌ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون بێت به پێی مه‌رج و حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: زێده‌ڕۆكار,شاره‌وانییه‌كان,خانووی نیشته‌جێبوونی به زێده‌ڕۆیی دروستكردووه,موڵكی ده‌وڵه‌ت,مافی ڕه‌فتاركردنی له‌سه‌ر بێت