مادده‌ی (2):
مه‌رجه‌كانی به‌خاوه‌نكردن:
یه‌كه‌م: خانووه زێده‌ڕۆییه‌كه بكه‌وێته سنوری شاره‌وانییه‌كان، و له‌و ناوچانه‌دابێت كه به پێی ماسته‌رپلان و نه‌خشه‌ی ورده‌كاری شاره‌وانییه‌كان بۆ نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراون.
دووه‌م: ئه‌و خانووه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه درووستكراوه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوون به‌كاربهێنرێت.
سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی به كرداره‌كی نیشته‌جێی ئه‌و خانووه‌یه كه به زێده‌ڕۆیی دروستكراوه، یان میراتگره شه‌رعییه‌كانی، یان ئه‌وانه‌ی به‌حوكمی یاسا به به‌خێوكردنیان ڕاسپێردراوه، داوایه‌كی نووسراو پێشكه‌ش بكه‌ن.
چواره‌م: داواكاریه‌كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ماوه‌یه‌ك كه له (120) سه‌د و بیست ڕۆژ له ڕێكه‌وتی به‌ركاربوونی ئه‌م یاسایه تێپه‌ڕنه‌كات، ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕی ده‌كرێت، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ به‌ده‌ستهێنانی به خاوه‌نكردن له‌خۆبگرێت.
پێنجه‌م: نابێت كه‌سی داواكار بكرێته خاوه‌نی زیاتر له‌یه‌ك پارچه زه‌وی.
شه‌شه‌م: مه‌رجه رووبه‌ری زه‌وی به‌خاوه‌نكراو زیاتر نه‌بێت له (200)م2 دووسه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی پارێزگا و (250)م2 دووسه‌د و په‌نجا مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی قه‌زا و (300)م2 سێ سه‌د مه‌تر دووجا له ناوه‌ندی ناحییه.
الموضوع: مه‌رجەکانی به‌خاوه‌نكردن,محدودیت در مساحت زمین برای خانوو زێده‌ڕۆیی,اجازه به‌کارگیری خانوو زێده‌ڕۆیی در مناطق مشخص,الزامات ارائه درخواست به‌خاوه‌نكردن,ممنوعیت درخواست به‌خاوه‌نی بیش‌تر از یک پارچه زمین