مادده‌ی (3):
یه‌كه‌م: لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار یان سه‌رۆكی یه‌كه كارگێرییه‌كان، و ئه‌ندامێتی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی (شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار، دارایی و ئابووری، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، داد) پێكده‌هێنرێت، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی داواكارییه‌كان و دڵنیابوون له هاتنه‌دی مه‌رجه‌كانی پێویست بۆ به‌خاوه‌نكردن، و لیژنه بۆی هه‌یه لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی له شاره‌وانییه په‌یوه‌نداره‌كان پێكبهێنێت بۆ ئه‌نجام دانی رێكاره ته‌كنیكییه پێویسته‌كان.
دووه‌م :به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه به خانووی نیشته‌جێبوون، نرخه‌كانیان به‌م شێوه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت:
1ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند نه‌بوون له ده‌وڵه‌ت به نرخی:
أـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی پارێزگاكان (15000ـ30000) پازده هه‌زار بۆ سی هه‌زار دینار.
ب ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی قه‌زاكا ن (10000ـ15000) ده هه‌زار بۆپازده هه‌زار دینار.
ج ـ بۆ یه‌ك مه‌تری دووجا له ناوه‌ندی ناحییه‌كان (5000 ـ8000) پێنج هه‌زار بۆ هه‌شت هه‌زار دینار.
2ـ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند بوون له ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه به نرخی (100%)ی به‌های ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه، ده‌خه‌مڵێنرێت.
3ـ حوكمه داراییه‌كانی ئه‌م یاسایه كه‌سوكاری پله یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر ناگرێته‌وه.
سێیه‌م: له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌رۆیی به پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی یاسا به‌ركاره‌كان له سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی موڵكی ده‌وڵه‌تن و مافی ڕه‌فتاركردنی كه‌سانی دیكه‌یان له‌سه‌ره، یان موڵكی ته‌واون، ئه‌و زه‌وییانه موڵكایه‌تیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه (حل)، و به‌پێیی یاسای (به خاوه‌نكردنی زه‌وییه میرییه‌كانی ناو سنوری شاره‌وانییه‌كانی ژماره (80)ی ساڵی 1970)ی به‌ركار له هه‌رێم به‌ناوی شاره‌وانییه‌كان تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی ڕوودانی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌وا ئه‌و به‌شه‌ی به بیناكردن زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر كراوه ئیفراز ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌خاوه‌نكردنی بۆ كه‌سانی زێده‌ڕۆكار، له دوای تۆماركردنی ئه‌م به‌شه به‌ناوی شاره‌وانی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی ئه‌و یاسایه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
چواره‌م: شاره‌وانی بۆی هه‌یه داواكاری به خاوه‌نكردن ره‌تبكاته‌وه ئه‌گه‌ر شوێنی خانووه‌كه سه‌رپێچی بێت بۆ ماسته‌رپلان یان نه‌خشه‌ی كه‌رتی و وورده‌كارییه‌كان، و زێده‌رۆییه‌كه له سه‌ر تێچووی زێده‌ڕۆكار لاده‌برێت، و مافی هه‌یه ڕه‌فتار به پاشماوه‌كان بكات، و شاره‌وانی له شوێنێكی نیشته‌جێ به پارچه زه‌ویه‌ك رووبه‌ری له (200م)2 دووسه‌د مه‌تر دووجا زیاتر نه‌بێت، به بێ به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بووی زێده‌ڕۆ ده‌كاته‌وه، و ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆكار پێشتر سوودمه‌ند بووبێت ئه‌وا به‌نرخه‌كانی دیاریكراو له مادده‌ی (3) برگه‌ی (دووه‌م) خاڵی (2)ی ئه‌م یاسایه نرخه‌كه‌ی بۆ ده‌خه‌ملێنرێت.
الموضوع: لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگار,به‌های ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه,حوكمه داراییه‌كانی ئه‌م یاسایه,شاره‌وانی بۆی هه‌یه داواكاری به خاوه‌نكردن ره‌تبكاته‌وه