أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوه و ده‌سته‌واژانه‌ی دادێن، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران: سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. سێیه‌م: ده‌زگا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. چواره‌م: سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق. پێنجه‌م: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ده‌زگایه‌ك له هه‌رێمدا به ناوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی وكارگێڕی ده‌بێت و بودجه‌ی تایبه‌تیشی ده‌بێت و به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه گرێ ده‌درێت.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات: یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ. دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه. سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا. چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی. پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور. شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كه‌له‌پوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه. حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی. هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان. نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا. ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان. یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان. دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا. سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا. چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا. پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. یه‌كه‌م: نوێنه‌رایه‌تی كردنی سه‌ندیكا له لای لایه‌نه دادوه‌ری و كارگێری و سه‌ندیكاكاندا و راستاندنی مامه‌ڵه و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ندیكا، وه بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بدا به هه‌ر یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی ده‌ست نیشانی بكا. دووه‌م: سه‌رۆكایه‌تی كردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجوومه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م:
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: ناكرێت بۆ كه‌س جگه له تاكه‌كانی تیمی چاره‌سه‌ركار یان ئه‌وانه‌ی تۆماره پزیشكیه‌كان رێكده‌خه‌ن بڕواننه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆش، هه‌روه‌ها ناكرێت كۆپیێكی لێ ده‌ربهێنرێت ته‌نها به مۆڵه‌تی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی پارێزگایه‌كه‌وه نه‌بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت به‌دێهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌ركه‌كانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاریی یه‌كگرتنی و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی. دووه‌م: كاركردن له پێناوی سه‌پاندنی پرنسیپی سه‌روه‌ریی یاسا‌و پارێزگاری كردن له سیسته‌می گشتی و پاراستنی سامانی گشتی و تایبه‌تی. سێیه‌م: كاركردن له پێناوی پاراستن و زامن كردنی ده‌ستدانه ئازادیه دیموكراتیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای شارستانی له هه‌رێمدا. چواره‌م: كاركردن له پێناوی رێگه‌گرتن له روودانی تاوان و توندوتیژی له دژی ئافره‌ت و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، به مه‌به‌ستی به‌دێهێنانی ئاسایش وسه‌قامگیریی و سه‌لامه‌تی گشتیی. پێنجه‌م: هاوكاریی وهه‌ماهه‌نگی كرن له گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاگشتیه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا له باره‌ی ئه‌و كار‌و ئه‌ركه‌كانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری كردنی سیسته‌می گشتی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زارهتی ناوخۆی فیدراڵی یان هه‌ر رێكخراوێكی عیراقی یاخود نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وزه‌اره‌تدا هه‌یه. شه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری رۆشنبیریی و ئاسایشی و دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌نایی له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و توێژه هه‌مه جۆره‌كانی كومه‌ڵگای شارستانی و تاكه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیان به هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی كردن له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی هاوبه‌شدا. حه‌وته‌م: چاودێری كردنی ئاواره‌و كۆچ پێكراوه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆشش كردن له پێناوی چاككردنی بارودۆخیان و پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ر وفه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له باره‌یانه‌وه.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یا به‌ش یا بنكه یان هۆبه له كاتی پێویست له نۆژه‌ن دابنێ یا لێك بدات یا خود لێكیان بترازێنێ یان به یه‌كیان ببه‌سێته‌وه.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له جه‌ریده‌ی ره‌سمیدا، ده‌خرێته كار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یەش كه تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه وپله‌ی زه‌بوونيیه‌كه‌ی له (50%) كه‌متره، له‌سه‌ر حه‌ز وئاره‌زووی خۆی هه‌واڵه‌ی یه‌كه جێنه‌گۆڕه (الوحدات الثابته) كانی ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه له‌وێ كار بكات.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا تووشی كه‌مئه‌ندامبوونی له‌ش بوون، خانه‌نشین ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر پله‌ی زه‌بوونيی، به پێی راپۆرتی پزیشكی كه له لایه‌نێكی پسپۆره‌وه ده‌رچووبێ (50%) یان زیاتر بێ. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی دیوی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی له ده‌ست دابێ، سا پله‌ی زه‌بوونیی هه‌رچه‌نده ده‌بێ ببێ.
ماده‌ی هه‌ژده‌م:
ماده‌ی هه‌ژده‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیه‌وه (وه‌قائیعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ماده‌ی سیازده‌م:
ماده‌ی سیازده‌م: ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه تاوانباره، مافی خۆیه‌تی ره‌فتارێكی یاسایی ودادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌گشت قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا، به‌دابینكردنی پارێزه‌ریشه‌وه بۆداكۆكی لێكردنی، ونابێ شێوازی ئازاردانی ده‌روونی وجه‌سته‌یی، یان ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وپشت نابه‌سترێت به دانپێدانانی به‌زۆرلێوه‌رگیراو، به‌هه‌ڕه‌شه، به‌ئازاردان، یان به به‌ڵێن وگه‌فوگوڕ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كه پشت راست نه‌كرا به به‌ڵگه‌ی دیكه. ئه‌گه‌ر له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی باسیان لێوه‌كرا، زیانێكی به‌رجه‌سته‌یی قه‌به‌ی لێكه‌وت، تاوانبار بۆی هه‌یه سكاڵا دژی لێكۆله‌رانی تۆماربكات وه‌ك كه‌سانی ئاسایی.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ده‌رمانسازی مه‌شق كردوو بۆی هه‌یه له دوای ده‌وامی ره‌سمی له ده‌رمانخانه ئه‌هلییه‌كان ئیش بكا، وه به‌رپرسێتی وه‌ربگرێ ته‌نها پێش ئه‌وه‌ی به (تدرج) بوونی پزیشكی بگا دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌ندیكا و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ی كه له‌وێدا كار ده‌كا.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی ناتوانرێت تیایدا نه‌خۆشه‌كه بهێنرێت له‌به‌ر خۆگرتنی، ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر یه‌كێك له خزمه پله یه‌ك یان دوو یان هه‌ر لایه‌نێكی فه‌رمی تایبه‌تمه‌ند بابه‌ته‌كه بخاته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ركردنی بڕیار بۆ ئینتیداب كردنی یه‌كێك له پزیشكه ده‌روونیه‌كان به مه‌به‌ستی پشكنینی باری نه‌خۆشه‌كه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ باره‌كه‌ی پێویستی به چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی بۆ دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی هه‌یه یان نا و دادوه‌ری ناوبراو بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به گواستنه‌وه‌ی بۆ یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی گشتی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌گه‌ر پزیشكه ده‌روونیه‌كه بڕیاری دا كه‌وا نه‌خۆشه‌كه پێویستی بۆ هه‌یه.
ماده‌ی شه‌شه‌م:
ماده‌ی شه‌شه‌م: نابێ ئه‌وكه‌سه‌ی به تاوانی تۆقێنه‌ر تاوانبارده‌كرێت، به‌ده‌سته‌به‌ر به‌ربدرێت له قۆناغه‌كانی لێكۆلێنه‌وه‌دا هه‌تا حوكمێك یان بریارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له داواكه‌ی ده‌رنه‌چێت.
ماده‌ی پێنجه‌م:
ماده‌ی پێنجه‌م: أ-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات ( شروع) به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی دووه‌ه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزاده‌درێت به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی.ب-هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات ( شروع) به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، سزا ده‌درێت به زیندانی كاتی.ج- هه‌ركه‌سێك ده‌ستبكات( شروع) به ئه‌نجامدانی تاوانێك له‌و تاوانانه‌ی له ماده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون، به به‌ندكردنی توند سزا ده‌درێت.