أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه. یه‌كه‌م: سه‌روه‌رێتیی یاسا‌و، سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری، به‌جۆرێ كه رێگه نه‌درێت ده‌ست له كاروباری وه‌ربدرێت. دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی مافه‌كانی دادوه‌ران. سێیه‌م: پاراستنی ناوبانگ و پێگه‌ی پیشه‌كه، به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بنه‌مای سه‌ربه‌خۆییو ده‌ستپاكیی دادوه‌ریدا بگونجێ. چواره‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی دادوه‌ران و، دنه‌دانیان له‌سه‌ر پێشكه شكردنی توێژینه‌وه‌ی یاسایی‌و دادوه‌ریو، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا كه‌به شداریی تێدا بكه‌ن. پێنجه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی دادوه‌ران و، بایه‌خدانی تایبه‌ت به فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانیان، به‌جۆرێ كه شایانی پێگه‌وجێگه‌یان بێت. شه‌شه‌م: كه بچێته‌پاڵ یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دادوه‌ران یان هه‌ر رێكخراوێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا توندوتۆڵ بكا، به‌جۆرێ كه ئامانجه‌كانی یه‌كێتی وه‌دیبێنێ. حه‌وته‌م: دابینكردنی نوێترین شێواز‌و ته‌كنیك بۆ خزمه‌تی ڕه‌وشی دادپه‌روه‌ریو گه‌یشتن به كاروانی په‌ره‌سه‌ندووی دادوه‌ریی جیهانی. هه‌شته‌م: هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌دوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێیه‌جێكردن له هه‌رێمدا، بۆ په‌ره‌پێدانی ڕه‌وشی دادوه‌ری. نۆیه‌م: كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌لی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دادوه‌ران. ده‌یه‌م: زامنكردنی رێزوپاراستنی مافی ده‌ستوریو یاسایی هاووڵاتیان. یازده‌م: ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هزری یاسایی‌و، به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی یاساداناندا. دوازده‌م: پشتگیری دادوه‌ران له پیاده‌كردنی حوكمی یاسا‌و به‌جێگه‌یاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریدا.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: دارایی یه‌كێتی پێك دێت له: یه‌كه‌م: ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتیو هاوبه‌شێتیی ساڵانه. دووه‌م: به‌خششی ته‌رخانكراو له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه. سێیه‌م: به‌خشش و كۆمه‌كه ناوخۆییه‌كان. چواره‌م: به‌خشش و كۆمه‌كی ده‌ره‌كی، دوای ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی هه‌رێم.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه، داوا له دادگای به‌رایی جێگای باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كێتی بكات، به‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1- ئه‌گه‌ر یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌دا تێپه‌ڕێو ده‌ستی به ئیش وكاری نه‌كردبێ وه‌ك له پێڕۆی ناوخۆیدا ده‌قه‌كانیان هاتووه، یان بۆ هه‌مان ماوه له‌ئیش وكار دابڕابێ به‌بێ هۆی پاساوداری به‌جێ. 2- ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا، له‌و ئامانجانه لایدابێ كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. دووه‌م: بڕیاری دادگای به‌رایی، ده‌كرێ، له‌به‌رده‌می دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا، تانه‌ی لێ بدرێ له ماوه‌ی سی رۆژدا، له‌رۆژی ده‌رچوونیه‌وه. بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ش، له‌سه‌ر ئه‌وتانه‌یه، بنبڕده‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن، له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵیو دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ك پێك دێت و، له نێوانیاندا، سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده بژێردرێن و، خول به‌خولیش، هه‌ر دوومانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆك، بۆی هه‌یه، له‌کاتێ پێویستدا، بانگهێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی‌و، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌به‌سترێو، بڕیاره‌كانیشی به‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامه ئاماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گری َو، له‌كاتی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كانیش، به‌ولایه‌دادێ كه سه‌رۆك ده‌نگی ده‌داتێ. دووه‌م: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، مافی خۆكاندیدكردنی بۆ زیاتر له دوو خولی دوابه دوای یه‌كدا نییه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له ئاماده‌بوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی دوابه‌دوای یه‌ك یان پێنج كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا، له ماوه‌ی ساڵێكدا، به‌بێ پاساوێكی ڕه‌وا دواكه‌وت، به‌ده‌ست كێشاوه له ئه‌نجومه‌ن، داده‌نرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌كه داده‌نرێ و، له سه‌رجه‌م ئه‌ندامه تۆماركراوه‌كان پێك دێت كه پابه‌ندبوونی خۆیان به‌پێی ئه‌م یاسایه به‌جێهێناوه،یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنیشی، دوای شه‌ست رۆژ، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م یاسایه‌وه، ده‌به‌ستێ بۆ ئیقراركردنی پێڕۆی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: یه‌كێتی، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێك، كۆنگره خول به‌خوله‌كانی خۆی ده‌به‌ستێو، رێژه‌ی یاساییش (النصاب)، به ئاماده بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نه‌شهاته‌جێ، ئه‌وه، له‌وباره‌دا، هه‌ڵبژاردن، پاش پازده رۆژ، له رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، له هه‌مان كات و هه‌مان شوێندا، ئه‌نجام ده‌درێت و، رێژه‌ی یاساییش، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، به‌ته‌واو له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: شه‌رت و شروتی ئه‌ندامێتی ئه‌مانه‌ن: 1-جوتیار ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و له هه‌رێم دانیشتبێ. 2-نابێ به جینایه‌تێكی غه‌یره سیاسی یان به جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3-پێویست پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كشتوكاڵ بێت به هه‌ردوو كه‌رتی رووه‌كی و ئاژه‌ڵدارییه‌وه كه ئه‌م جوتیارانه ده‌گرێته‌وه: أ-ئه‌وانه‌ی زه‌وی و زاری چاككردنی كشتوكاڵیان پێ دراوه. ب-كرێگرته‌كان (ئه‌وانه‌ن زه‌وی وزاریان به كرێ پێدراوه) هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیارانه‌شن كه به‌پێی رێ و ره‌سمی ئیلاقاتی كشتوكاڵی كار ده‌كه‌ن. ج-جوتیار و كریكاری كشتوكاڵی له چوارچیوه‌ی ئیش و كاری یه‌كێتیه‌كه‌یدا. د-ئه‌و زوراعانه‌ی كه خۆیان ته‌رخان كردووه و ئیلتیزامیان به هیچ پیشه‌یه‌كی دیكه‌وه نییه. ه-خاوه‌ن ئه‌و موڵكه تایبه‌تانه‌ی كه سنووری موڵكه‌كانیان له سنووری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی به‌پێی یاساكانی چاككردنی كشتوكاڵ دابه‌ش كراوه زیاتر نه‌بێ. 4-نابێ ته‌مه‌نی له (16) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی لیژنه گه‌لی (گوند و ناحیه و قه‌زا): 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌ی لیژنه گه‌لی له خۆیان به‌رزتر. 2-به‌ها و ده‌نگی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ دایه‌ره و دام و ده‌زگای ره‌سمیدا كێشه‌و كرێ و گۆڵی جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. 3-پێشنیازی تایبه‌ت به به‌ره‌و باشتر بردنی ناوچه‌كانی خۆیان هه‌واڵه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات. 4-هه‌ر لیژنه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیدا نامه و نووسراو ئاراسته‌ی رێكخراو و ده‌زگا ره‌سمییه‌كان ده‌كات.
مادده‌ی پازده:
مادده‌ی پازده: بڕگه‌ی (4) له مادده‌ی نۆزده هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. رۆژنامه‌وانێ به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی هه‌رێم خانه‌نشین كرابێ ده‌شێ، له رێگای گرێبه‌ستیی كاره‌وه له داموده‌زگای رۆژنامه‌گه‌ری و ڕاگه‌یاند ندا ئیش بكات به ره‌چاو كردنی ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌وانی كارا.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی لق: 1-به‌كارخستنی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی. 2-دامه‌زراندنی كارمه‌ندان بۆ ئیش و كاری لق. 3-ناونیشانكردنی ئه‌وانه‌ی كه له سنووری پارێزگاكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 4-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز و راسپارده‌ی تایبه‌تی كاروباری لق بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی تا ئیقراریان بكات. 5-خه‌رج كردنی پاره‌ی پێویست بۆ ئیش و كاری لق له چوارچێوه‌ی بوجه‌ی دارایی خۆیدا. 6-پیاده كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێیداوه، هه‌روه‌ها رێكخستنی ناسنامه‌ی ئه‌ندامه‌كانی به‌پێی رینمایی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: ئه‌ركی سه‌رشانی لیژنه زه‌پتییه ئه‌وه‌یه سه‌یری ئه‌و سكاڵا و شكاتانه‌ی بكات كه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزییه‌وه بۆی هه‌واڵه ده‌كرێ، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ش كه ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه له سێ ئه‌ندام و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی دایانده‌مه‌زرێنێ به مه‌رجێ له كه‌می بڕوانامه‌ی ئاماده‌ییان هه‌بێ و پێوه‌ندیی به سامانی رووه‌كی یان ئاژه‌ڵدارییه‌وه هه‌یه، ئه‌م لیژنه‌یه له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌رۆكێ بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: (مادده‌ی چوارده) له یاساكه له‌غو ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگای ده‌گرێته‌وه: 1. نه‌قیب راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و، ناشێ بۆ زیاتر له دوو خولی دوا به‌دوای یه‌ك خۆی بۆ پله‌ی نه‌قیب بپاڵێوێ. 2. نه‌قیب ناشێ سه‌رۆكایه‌تی دوو كۆمه‌ڵه‌ی هاوشێوه له ئامانج و مه‌به‌ستدا وه‌ربگرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ( مادده‌ی یازده) هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه هه‌یئه‌ی گشتی هه‌ر سێ ساڵ جارێك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی له كۆنگره‌یه‌كدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌كانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌رده‌هێنێ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرتگه‌ل وكاروباری سه‌ندیكاوحساب حسابكاری ده‌كاو راسپارده‌ی خۆیشی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: سه‌ندیكا له پێناو وه‌دیهانينی ئه‌مانه‌دا كۆشش ده‌كا: 1/به‌رز ڕاگرتنی پیشه‌كه و پاراستنی و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پیشه‌یی و رۆشنبیری و ته‌قه‌نیی ئه‌ندامه‌كانی. 2/له رابوونه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمدا هاوبه‌شی بكا و، شانبه‌شان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانیشدا، بۆ ره‌نگڕشتنیان هاوكاری بكات. 3/رێكخستنی رێسا و شێوازی هه‌ڵسوڕاندن و، موراقه‌به‌كردنی وه‌كارخستنی پیشه‌كه. 4/هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌موو دایه‌ره و ده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان و توندوتۆڵ كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌یئه ئیدارییه ئیقلیميیه‌كاندا به‌جۆرێكی ئه‌وتۆ كه سه‌ویه وئاستی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق باڵاتر بكا و به‌ره‌و چاكتری ببات. 5/هه‌وڵ ده‌دا گیانی دۆستایه‌تی هاوپیشه‌یی (روح الزماله) و هاوكۆمه‌كی له نێوان ئه‌نداماندا به‌هێز بكا و دیفاع له مافه‌كانیان بكا و، به‌رژه‌وه‌ندیان بپارێزێ و، مشووری خزمه‌تگوزاریی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تییان بخوا وپێشكه‌شیانی بكات. 6/هه‌موو وزه و توانسته‌كان و شاره‌زایی ژمێریار و ته‌دقیقكاران بۆ خزمه‌ت و پشت قایمكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌گ داكوتانی پیڕۆی فیدراڵی خڕبكاته‌وه و رێكیان بخات.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: دارایی سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین (الانتماء) و ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی به‌شداربوون. 2/ده‌رامه‌ت (ایرادات)ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه سه‌ندیكا سازیان ده‌دا. 3/ره‌سمی نووسینگه (اختصاصیه)كان. 4/پیتاك (الاكتتاب) و قازانجی چاپه‌مه‌نی و ده‌سكه‌وتی ئاهه‌نگێڕانی سه‌ندیكا. 5/ده‌سنگه(منح) كانی لایه‌نه ره‌سمی و نیمچه ره‌سمییه‌كان و، ئه‌و پێشكه‌ش و به‌خششه‌ش كه (دوای ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه پێوه‌ندداره‌كان) لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یده‌نێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستاندا پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه‌و، هه‌موو موڵك و ماڵی ده‌ستهه‌ڵگر و ده‌ستهه‌ڵنه‌گر (گواسته‌نی و ناگواسته‌نی) یشیان ده‌بن به مولك و ماڵی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێریی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه تۆمار ده‌كرێن.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یان ئه‌ندامی لێژنه‌یی له لێژنه‌كانی، به‌بێ پاساوی به‌جێ له سێ كۆبوونه‌وه‌ی بانه‌وبان یه‌كی ماوه‌ی سالێكدا یان له پێنج كۆبوونه‌وه‌ی ناوه ناوه‌ی ساڵێكدا ئاماده نه‌بێ، ئه‌وه به ده‌ستله‌كار هه‌ڵگرتو له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. پزیشكی ددان دوای وه‌رگرتنی ئیجازه، ناشێ له هه‌رێمدا زیاتر له یه‌ك عیاده بكاته‌وه. 2. پزیشكی ددان تا نازناوی پسپوڕی وه‌رنه‌گرێ و له سه‌ندیكا تۆماری نه‌كا مافی ئه‌وه‌ی نابێ، ئه‌و نازناوه له هیچ لقىَ لة لقه‌كانی پزیشككاریی دداندا هه‌ڵبگرێ. 3. پزیشكانی ددان، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تن یان سه‌ر به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ن، بۆیان هه‌یه به‌پیێ به‌ندو به‌ستێ كه سه‌ندیكا بۆیان دیارده‌كا پیشه‌ی خۆیان دوای ده‌وامی ره‌سمییش، موماره‌سه بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: پێویسته ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، له ماوه‌ی مانگی كانونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساڵانه، به ئاماده بوونی نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وسه‌رۆكانی لقه‌كانی پارێزگاكان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازبدات: 1. ئیقراركردنی بوجه‌ی ساڵانه‌و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 2. وتووێژ له‌سه‌ر راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكاو ئیقراركردنیان. 3. سه‌یركردن پێشنیاره‌كان كه له‌باره‌ی هه‌مواركرنی یاسا‌و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكاوه دێن بۆ ئه‌نجومه‌ن.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن به‌ده‌نگدانی نهێنی نوێنه‌رێ (جێگرێ) بۆ نه‌قیب له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێ مانگی جارێك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی سازده‌دات و، ده‌شێتیش له‌سه‌ر داوای نه‌قیب یان داوای سێیه‌كی ئه‌ندامه‌كانی، كۆبوونه‌وه‌گه‌لی ناوه‌خت (أستثنائي) ساز بدات.