أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به‌بڕگه (1) له‌مادده‌ی (سێیه‌م) له‌یاسای ژماره(188)ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- هاوسه‌رگیریی گرێبه‌ندێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له نێوان ژنء پیاودا كه به هۆیه‌وه هه‌ریه‌ك بۆ ئه‌وه‌كه‌ی دی به پێی شه‌رع حه‌ڵاڵ ده‌بێ و مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی و به‌ر پرسیاریێتی هاوبه‌ش به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (7،6،5،4)ی ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: نابێ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ژنێك پتر بكرێت مه‌گه‌ر به رێگه‌پێدانی دادوه‌رنه‌بێ. ده‌بێ رێگه‌دانیش ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت: أ- له‌به‌رده‌م دادگا ره‌زامه‌ندیی هاوسه‌ری یه‌كه‌م له سه‌ر ژنهێنانی دووه‌می مێرده‌كه‌ی وه‌ربگیرێ. ب- تووشبوونی ژنه‌كه به نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی سه‌لمێنراو كه ڕێگه له كاری سه‌رجێی ژن و مێردایه‌تی بگرێ و ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، یاخود نه‌زۆك بێ. كه به راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی پزیشكی سه‌لمێنرابێ. ج- ئه‌و پیاوه‌ی ژنی دووه‌م دێنێ توانای دارایی وای هه‌بێ كه به‌شی به‌ڕێوه‌بردنی پتر له ژنێك بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێ به به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بسه‌لمێنێ و له كاتی رێكاری گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌دا پێشكه‌ش به دادگای بكات. د- ده‌بێ مێرده‌كه له به‌رده‌م دادگا به‌ڵێنامه‌یه‌ك به نووسین به‌ر له گریبه‌ندیی هاوسه‌رگیریی پێشكه‌ش بكات به به‌دیهێنانی دادوپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له نێوانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی له چوونه سه‌رجێی هاوسه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌ڕووی (ماددی و مه‌عنه‌وی)یه‌وه. ه- نابێ ژنه‌كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی دانابێ، كه هه‌وێی به‌سه‌ر نه‌یه‌ت. و- هه‌ر كه‌سێكی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی بۆ زیاتر له ژنێك به پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕگه‌كانی (أ،ب،ج،د،ه) له (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه كرد، به‌حه‌پس كردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌مترو له ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌كی ده ملیۆن دیناریش سزاده‌درێ. ز- نابێ دادوه‌ر جیبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه له بڕگه‌ی (و) دا هاتوون ڕابگرێ.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ. دووه‌م: ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ. سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: كاركردن به بڕگه (1) ی مادده‌ی بیست و چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. نه‌فه‌قه‌ی ژنێك كه هیچ په‌یوه‌ست بوونی ژن و مێردایه‌تی تێكنه‌دابێ كه له‌م یاسایه‌دا هاتوون به قه‌رز داده‌نرێ و له ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌یدا، ده‌بێ له‌و كاته‌ی كه مێرد له خه‌رج كردنی ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه ده‌وه‌ستێ و نایدات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كاركردن به مادده‌ی بیست و سێیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی ژن ده‌كه‌وێته سه‌رشانی پیاوه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی كه ژنه‌كه هه‌بووبێ، ئه‌وا به‌رپرسیاریه‌كه هاوبه‌ش ده‌بێ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه قایل بوو.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: كاركردن به بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چله‌مین له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 5- ئه‌گه‌ر مێرد ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ژنی یه‌كه‌می مافی داواكردنی لێك جودابوونه‌وه‌ی ده‌بێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به به‌ندی/د له بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1- د- شایه‌دی دانی دوو شایه‌د كه شایسته‌یی یاساییان هه‌بێ بۆ گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه لێره‌دا ژن و پیاو یه‌كسانن. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌زنجیره(ه) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م شێوه‌یه خواره‌وه: 5- هاوسه‌ره‌كه بۆی هه‌یه له كاتی گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریدا مێرده‌كه‌ی مافی ئه‌وه‌ی بداتێ كه بۆی هه‌بێ ته‌ڵاقی به‌ده‌ست بێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌و جێی ده‌گرێته‌وه: شایسته‌یی له گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیریی به بوونی ئه‌و مه‌رجانه دێته دی، كه پێویسته له هاوگرێبه‌نده‌كان هه‌بن یان له‌وانه‌ی جێیان ده‌گرنه‌وه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه (2) له مادده‌ی حه‌وته‌م له‌م یاسایه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 2- دادوه‌ر بۆی هه‌یه ڕێگه بدات به‌یه‌ك له دوو هاوسه‌ره‌كان گه‌ر نه‌خۆشی ئه‌قڵی هه‌بێ هاوسه‌رگیریی بكات ئه‌گه‌ر به ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند ده‌ركه‌وت هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی زیان به كۆمه‌ڵگا ناگه‌یه‌نی و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیه‌تی به‌مه‌رجێك هاوسه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی به روونی و به نووسین رازی بێ له كاتی گرێبه‌ندیی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (5،2) له مادده‌ی ده‌یه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 2- به‌یاننامه‌كه به راپۆرتێكه‌وه ده‌لكێندری كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووه‌و پشتگیریی ته‌ندروستی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ده‌كه‌ن له نه‌خۆشی (كه‌می به‌رگه‌گرتن)ی تووشبوو و به‌رهه‌ڵستی ته‌ندروستی و به به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه‌ش كه یاسا ده‌یكاته مه‌رج. 5- هه‌ر كه‌سێك گریبه‌ندی هاوسه‌رگیریی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا بكات به غه‌رامه‌یه‌ك سزا ده‌دریت كه له ملیۆنێك دینار كه‌متر نه‌بێ و له سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ و سزاكه‌ی حه‌پس كردن ده‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێ و له پێنج ساڵیش زیاتر نه‌بێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كی دیكه‌ی له‌ژیانی هاوسه‌ری دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا گرێدا.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی سی و هه‌شته‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. ته‌ڵاق دوو به‌شه: 1. گیڕانه‌وه‌یی(ره‌جعی): ده‌شێ مێرد له‌كاتی عیدده سه‌ردانی ژنه‌كه‌ی بكات بێ گرێبه‌ستكردنه‌وه به مه‌رجێك ئاره‌زووی هه‌ردووكیان له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه‌بێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به (2،1) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1. ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی به‌ندكرا به سزایه‌ك ئازادی موقه‌ییه‌د بكات بۆ ماوه‌ی (3) سێ ساڵ و زیاتر، دوای ساڵێك له جێبه‌جێ كردنی، هه‌رچه‌نده ده‌رامه‌تی هه‌بێ و خه‌رجی بكات. 2. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی بۆ ساڵێك و زیاتر به بێ پاساوی ڕه‌وا به‌جێهێشت و هه‌رچه‌نده مێرده‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاربێ و ده‌رامه‌تی وای هه‌بێ لێی خه‌رج بكات. دووه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی چل و سێیه‌م له یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه‌كانی (3،1) له مادده‌ی چل و شه‌شه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. لابردنی كۆتی هاوسه‌رگیری (خولع) به ده‌ربڕینی (خولع)ه یاخود به‌وه‌ی كه ماناكه‌ی ده‌به‌خشێ، به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێ له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه له ماره‌یی دیاریكراو و مه‌رجیش نییه مێرده‌كه به‌و (خولع)ه رازی بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ دادوه‌ر له ڕێگه‌ی ته‌حكیمه‌وه كه ژنه‌كه ناتوانێ له گه‌ڵیدا بژی.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- 1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ. 2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه(1) له مادده‌ی نه‌وه‌دو یه‌كه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێـته‌وه:- 1/ مێرد له‌گه‌ڵ لقی میراتگری ژنه‌كه‌ی چواره‌یه‌كی ده‌كه‌وێ و ئه‌گه‌ر نه‌یبێ ئه‌وا نیوه‌ی ده‌كه‌وێ. به‌ڵام ژن له‌گه‌ڵ بوونی لقی میراتگر ئه‌وا هه‌شت یه‌ك ده‌گرێ و له‌كاتی نه‌بوونیشی ئه‌وا چواریه‌ك ده‌گرێ دوایی ده‌رهێنانی به‌شه‌كه‌ی خۆی كه به‌شداریی كۆردووه له پێكه‌وه نانی جێ ماوه‌كه (التركه) (میراته‌كه) دا.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی و سێیه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (هیچ ملپێكه‌چكردنێك له‌لایه‌ن مێرده‌وه ناسه‌پێندرێته سه‌ر ژن و ژنه‌كه‌ش نایسه‌پێنێته سه‌ر مێرده‌كه‌ی بۆهه‌ر كارێك كه پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسابێ).
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجایه‌م له یاساكه‌دا راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: (ده‌بێ نه‌فه‌قه‌ی عیدده بۆ ژنه ته‌ڵاقدراوه‌كه له‌سه‌ر مێرده زیندووه‌كه‌ی بێ و هیچ نه‌فه‌قه‌یه‌ك به‌ناوی عیدده‌ی مردن نادرێت).
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی یا بڕیارێك ناكرێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: كاركردن به مادده‌ی حه‌فتاو چواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ئه‌گه‌ر رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه یاخود رۆڵه‌ی رۆڵه‌ی رۆڵه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌ی رۆڵه‌دا كۆبوونه‌وه و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش جێی باوكی كۆچكردوویان یان دایكی كۆچكردوویان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌وێ له میرات بۆیان دێته خوار هه‌رچه‌نده له ژیانیش دامابێ، به‌مه‌رجێك له سێیه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ، ئه‌گه‌ر میراتیان نه‌گرت و باپیر یان داپیر ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌وێ پێیان نه‌دان و ئه‌گه‌ر كه‌متریان پێدان له‌وه‌سیه‌تی واجیب بۆیان ته‌واو ده‌كرێ. 2. حوكمه‌كانی وه‌سیه‌تی واجیب رۆڵه‌كانی براو خوشكانیش ده‌گرێـته‌وه جا ئه‌گه‌ر نێر بن یاخود مێ و ئه‌گه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ش و بۆ هه‌ردوو هاوسه‌ریش دێته خوار ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ئه‌هلی كیتاب بێ. 3. خاوه‌ن میرات له سه‌رده‌می ژیانیدا بۆی هه‌یه ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر میراتگرانی نێر‌و مێ به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكات، یاخود ئه‌مه رابسپێرێ به‌مه‌رجێك له‌سێ یه‌كی میراته‌كه زیاتر نه‌بێ و به‌ره‌زامه‌ندیی ئه‌وانی تربێ ئه‌گه‌ر له‌سێیه‌ك پتربوو. 4. خاوه‌ن میرات بۆی هه‌یه رابسپێرێ پتر نه‌بێ له سێیه‌كی میراته‌كه‌ی بدات به میراتگرێك. 5. ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی ئه‌رك (واجیب) ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ وه‌سیه‌تی هه‌لبژێدراو(ئیختیاری) ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێش هی دووه‌میان ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: كاركردن به مادده‌ی په‌نجاو هه‌شته‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواراه‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:- نه‌فه‌قه‌ی هه‌ر مرۆڤێك له‌ماڵی خۆیه‌تی ته‌نیا ژن نه‌فه‌قه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێردیێتی له‌كاتی گرێبه‌ندی ته‌واودا.