مادده‌ی سێزده‌م:
كاركردن به حوكمی مادده‌ی سی وچواره‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-
یه‌كه‌م: ته‌ڵاقدان بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو كه شه‌رع و یاسا ده‌لاله‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌بێ به‌ستنه‌وه به دارشتنێكی سنووردار، یان زمانێكی دیاری كرا‌و به كه‌وتنی له‌لایه‌ن مێرد یان ژن ئه‌گه‌ر یه‌كێكی كرده بریكاری خۆی یان سه‌ر پشك كرابێت یاخود له دادوه‌ره‌وه بێ.
دووه‌م: ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ.
سێیه‌م: گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ له كاتی كه‌وتنیدا یان دان پێدانانی له‌به‌رده‌م هه‌ردووكیان یان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا.
الموضوع: ته‌ڵاقی بریتیه له هه‌ڵگرتنی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی به شێوه‌یه‌كی راشكاو,ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو,گوێ به ته‌ڵاق نادرێ به ئاماده‌بوونی دوو شایه‌دی ڕاستگۆ نه‌بێ