مادده‌ی چوارده‌م:
كاركردن به مادده‌ی سی و پێنجه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:-
1- ته‌ڵاقی سه‌رخۆش یان شێت و كه‌م ئه‌قل و ناچاركراو یان ئه‌و كه‌سه‌ی شت لێك جیاناكاته‌وه له ئه‌نجامی تووڕه‌یی یان كاره‌ساتی كتوپڕیاخود پیریی یان نه‌خۆشی ناكه‌وێ.
2- ته‌ڵاقی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌كه‌وێ كه نه‌خۆشی مه‌رگێتی یان له بارێكدا بووه كه ئه‌گه‌ری له ناوچوونی زۆربێ، ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا یان له‌و حاڵه‌ته‌دا مرد، به مه‌رجێك هه‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دابێت، ژنه‌كه‌ی ده‌بێته میراتگری هه‌رچه‌نده ته‌ڵاقه‌كه‌ش (بائین) بێت.