أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: به‌پێی ئه‌م یاسایه، یه‌كێتییه‌كه به‌ناوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق داده‌مه‌زرێ و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێ و بۆیشی هه‌یه لق له پارێزگاكانی هه‌رێمدا بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كێتی رێكخراوێكی پیشه‌یی سه‌ربه‌خۆیه‌و، شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆی هه‌یه‌و، مافی موڵكداربوونی موڵك و ماڵی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیشی هه‌یه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ئه‌ندامانی یه‌كێتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن: أ-هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی په‌یمانگاو زانكۆكان له هه‌رێمدا. ب- مامۆستا شه‌هیده‌كانی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ئه‌ندامانی شه‌ره‌فن. جـ- مامۆستایانی شۆڕشی رزگاریخوازی ئه‌یلول ئه‌ندامی شه‌ره‌فن. د- خانه‌نشینه‌كان له ئه‌ندامانی یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ (له رۆژی خانه‌نشینی و له وه‌زیفه ده‌ست به‌ردانه‌وه) به ئه‌ندام ده‌مێننه‌وه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كێتی له‌م ده‌ستانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1-ده‌سته‌ی گشتی. 2- ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی. 3- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 4- ده‌سته‌ی لق. 5- لیژنه‌ی قه‌زا.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر پایه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی چۆڵ بوو، با قیمه‌نی ماوه‌ی كۆنگره‌ی گشتیش له شه‌ش مانگ زیاتر بوو، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه سه‌رۆكێكی دی بۆ یه‌كێتی ده‌ڵده‌بژێردرێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كه‌سێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی هه‌ڵببژێردرێ مه‌رجه له هاووڵاتیانی هه‌رێم بێت و خزمه‌تیشی له (15) پازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: بودجه‌ی گشتیی یه‌كێتی له بودجه‌ی تایبه‌تیی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و لقه‌كان و پرۆژه‌كان و ئیعتیماداتی تایبه‌ت به مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان لق پێك دێت.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت یان ده‌سته‌ی لق بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی، به‌شێك له داهاته داراییه‌كه‌ی خۆی له پرۆژه‌گه‌لی ره‌نێوهێنه‌كیی (مشاریع انتاجیه) سوودبه‌خش به یه‌كێتی، وه‌ربه‌ربهێنێ.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: یه‌كێتی، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه دامه‌زراوه، نوێنه‌ری مامۆستایانی كوردستانی – عێراقه له‌ناو هه‌رێم و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: یه‌كێتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌نجومه‌ن و لیژنانه‌دا كه پێوه‌ندییان به بواری مامۆستایان و په‌روه‌رده‌و فێركارییه‌وه هه‌یه به‌شدار ده‌بێ.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: لق له سنووری جوگرافیی پارێزگاكه‌ی خۆیدا هه‌وییه به ئه‌ندامانی خۆی ده‌دات، هه‌وییه‌كانیش پێویسته یه‌ك بن و له مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ته‌وه ده‌رچووبن.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گێڕێ: أ-له‌لایه‌نه دادگایی و ئیداری و كۆنگره‌كاندا ده‌بێته نوێنه‌ری یه‌كێتی و، موعامه‌له‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی ته‌سدیق ده‌كاو، بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی بسپێرێ به یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كه خۆی به‌گه‌نی بكات. ب- سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گستی و ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی ده‌كات.
مادده‌ی بیست دوو
مادده‌ی بیست دوو: باره‌گاكانی یه‌كێتی به بڕیارێكی دادگایی و به ئاماده بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی یان سه‌رۆكانی لقه‌كان یان نوێنه‌ری یه‌كێتی، نه‌بێ، نابێ بپشكنرێن.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ: أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری. ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات. جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان. د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی. 2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه. 3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ. 4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی. 5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات). 6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی. دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان. سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ. پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ. شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات. حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م:1-مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق كه له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی لق و به‌رپرسانی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ده‌سته‌ی لق ئه‌م كار‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 2- له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق ده‌كات و رێنماییگه‌لی دارایی و سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خت و ترسناكه‌كان ده‌خاته به‌ركار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی – عێراق. 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. 3- یه‌كێتی: یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 4- ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 5- مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت: مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 6- ده‌سته‌ی گشتی: هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستانی – عێراق. 7- مامۆستا: هه‌موو مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌دریسییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی له‌مانه پێك دێت: 1-سه‌رۆكی یه‌كێتی. 2- ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 3- سه‌رۆكایه‌تی لقه‌كانی پارێزگاكان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌دواداچوونی ئیشه‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت و ده‌سته‌كانی لقه‌كان. 2- به‌دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی راسپارده‌و ئیقرار كراوه‌كانی كۆنگره$. 3- ئاماده كردنی بودجه‌ی گشتی و حساب و حسابكاریی كۆتایی. 4- به‌خشینی شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی به شه‌خسیاتی په‌روه‌رده‌یی و هزرمه‌ندان. 5- لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێڕۆی ناوخۆ و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی پێویست بۆ هه‌مواركردنی. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌ی خوله‌كانی خۆی، هه‌ر سێ مانگ جارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری یه‌كێتی ساز ده‌دات و، بۆیشی هه‌یه هه‌ر كاتێ پێویست بێت كۆبوونه‌وه‌ی لاوه‌كی ساز بدات.