مادده‌ی شازده: یه‌كه‌م: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت: 1-هه‌ر مامۆستا‌و وانه‌بێژێكی ئه‌ندام مانگانه پێنج دینار ده‌دات و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه له مووچه‌كه‌ی داده‌شكێنرێ: أ-دوو دینار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سندوقی زامنكاری. ب- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی وه‌فات. جـ- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی به‌شداربوونی سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان. د- یه‌ك دینار ئابوونه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامێتی. 2- هه‌موو ئه‌ندامێكی ته‌دریسی له په‌یمانگاو زانكۆكاندا دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه. 3- ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ. 4- قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی. 5- سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان (الاستپمارات). 6- كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی. دووه‌م: كۆنگره‌ی گشتی چۆنێتیی خه‌رج كردنی ئه‌وانه‌ی بڕگه (أ، ب، جـ، د)ی به‌ندی یه‌كه‌م دیار ده‌كات و پێویسته ده‌سته‌ی ئیداره‌گه‌لی لقه‌كانیش ئیلتیزامیان به‌و رێنماییانه‌وه هه‌بێ كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌رده‌چن و لیژنه‌گه‌لی تایبه‌تكار به‌ناوی (لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یاریده‌دانی ئه‌ندامان) پێك بهێنن بۆ به‌ركارخستنیان. سێیه‌م: كردنه‌وه‌ی حسابێك له بانكه‌كانی هه‌رێمدا. چواره‌م: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زامنكاری و لیژنه‌ی یارمه‌تیدانی مامۆستایان، له كۆبوونه‌وه‌كانی لقدا ده‌درێ. پێنجه‌م: حساباتی یه‌كێتی بۆ ریقابه‌ی یاسایی و دارایی ملكه‌چ ده‌بێ. شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ ئه‌ندامێتیی خۆی له یه‌كێتیدا له ده‌ست بدات، مافی ئه‌وه‌ی نابێ داوای مافی دارایی له یه‌كێتی بكات. حه‌وته‌م: (40%) چل له سه‌دی ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له بڕگه (د)ی به‌ندی (یه‌كه‌م)دا هاتووه، له لایه‌ن لقه‌وه ده‌گوازرێته‌وه‌و ده‌خرێته سه‌ر حسابی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت له بانكه‌كانی هه‌رێمدا.
الموضوع: دارایی یه‌كێتی له‌مانه پێك دێت,دوو قاتی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌دا بڕیاردراوه,ده‌سنگه (منح)و یارمه‌تی كه حكومه‌تی هه‌رێم به یه‌كێتیی ده‌به‌خشێ,قازانجی بزاڤه‌كانی یه‌كێتی,سوودو قازانجی وه‌به‌رهێنانه‌كان,كرێی عیقاراتی موڵكی یه‌كێتی