مادده‌ی چوارده: یه‌كه‌م:1-مه‌ندوبه‌كانی پارێزگا، كه بۆ ئه‌ندامێتیی كۆنگره‌ی گشتی هه‌ڵبژێردراون، دوای ته‌واو بونی ئیش و كاره‌كانی كۆنگره كۆ ده‌بنه‌وه به سه‌رپه‌رشتی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی لق كه له حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. 2- ده‌سته‌ی لق له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا سه‌رۆكی لق و به‌رپرسانی لیژنه تایبه‌تكاره‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ. دووه‌م: ده‌سته‌ی لق ئه‌م كار‌و فرمانانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێ ده‌خات: 1-به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات و راسپارده‌كانی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ت. 2- له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق ده‌كات و رێنماییگه‌لی دارایی و سندوقی زامنكاری و سندوقی وه‌فات و سندوقی نه‌خۆشییه سه‌خت و ترسناكه‌كان ده‌خاته به‌ركار.
الموضوع: ئه‌ندامێتی كۆنگره‌ی گشتی,ده‌سته‌ی لق,به‌كارخستنی موقه‌ڕه‌ڕات,گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌ی لق