أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زاره‌ت كار ده‌كات بۆ كۆمه‌ككردن و هاندان ء گه‌شه‌پێدانی نه‌مامگه‌ی دارستانه تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی: یه‌كه‌م: ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌دارستان دانه‌پۆشراون و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ته‌رخان كردنی شاره‌زایی ته‌كنیكی و نه‌مام و تۆ‌و و هاوكاری دیكه. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی قه‌رزی ره‌خسێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: نابێ وه‌به‌رهێن به‌رهه‌می دارستانه‌كانی هه‌رێم كه ڕێگه‌پێدراون، وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات له‌شوێنی گردكردنه‌وه‌و یا له گه‌نجینه‌وه بگوازرێته‌وه، ته‌نها به مۆڵه‌ت نه‌بێ كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان له پارێزگا یان ناوچه‌كه وه‌رده‌گیرێ و بڕی به‌رهه‌می گواستراوه‌و جۆر و چه‌شن و رێگاكانی گواستنه‌وه دیاری بكرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر زه‌وی دارستان به فڕێدانی پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆی ره‌ق یان شل یان تیشكدار یان هه‌ر مادده‌یه‌كی تری پیسكار یان زیانبه‌خش به ژینگه.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات: یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵسا به: 1ـ بڕینه‌وه یا سوتاندنی داره به‌ته‌مه‌نه‌كانی یا ده‌گمه‌نه‌كانی دارستان یا لێ كردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان یا شێواندنیان به‌هه‌ر جۆرێك بێت. 2ـ به ئه‌نقه‌ست بوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه یا ئاگر تێ به‌ردانی دارستان و :زه‌وییه دارستاناویه‌كان و، پارێزراوه‌كان و ناوچه‌كانی خۆپارێزی وله‌وه‌ڕگاكان. 3ـ چاندن و وه‌سوودهێنانی زه‌ویه‌كانی دارستان و پارێزراوه سوتاوه‌كان. دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، خه‌ڵووز دروستبكات. سێیه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: 1ـ هه‌ڵه‌كردنی یان سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یان ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان، ببێته هۆی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێكی گشتی یان تایبه‌ت. 2ـ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (18)ی ئه‌م یاسایه بكات و، پابه‌ند ده‌كرێت به‌لابردن و هه‌ڵكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی فڕێ ی داوه وه له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی. 3ـ به‌نداوێك یان به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕووبارێك یان جۆگه‌یه‌ك، كه به‌دارستاندا ڕێره‌وئه‌كات، دروست بكات، یان هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز ڕابكێشێت. 4ـ خۆی بگرێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه كه‌وتبێته‌وه له دارستان یان پارێزراوه‌كان، یان، به‌بێ پاساو، یارمه‌تیدان ڕه‌تبكاته‌وه. چواره‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌ی دوو هێنده‌ی به‌های مادده‌ی (خه‌ڵوز) هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت وه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ءسه‌رچاوه‌كانی ئاو رووبه‌ری پێویست له زه‌وی میری ته‌رخان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی دار چاندن و دروستكردنی دارستان و فراوانكردنی له‌و ناوچانه‌ی كه دار ودره‌خت به‌شێوه‌ی سروشتی تیادا ناڕوێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕووتانه‌وه ده‌بن و رووبه‌ره‌كانی ته‌نیشت جۆگه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی ڕووبار وبه‌نداو و ته‌نیشته‌كانی رێگه گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان وه‌ی تر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داریان تیادا بڕوێنێت.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: پۆلیسی دارستان بۆی هه‌یه ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دارستان و ئامێر و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌و گلدانه‌وه‌یان تا ئه‌و كاته‌ی حوكمی دادگا ده‌رده‌چێت سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانیان، ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا كه بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كه زیان ئه‌گه‌یه‌نێت به دارستان و خراپ به‌كارهێنانی و سوود وه‌رگرتن لێیان به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: سزای به‌ندكردن ئه‌درێت كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێت یان غه‌رامه‌یه‌ك كه له (سێملیۆن دینار)كه‌متر نه‌بێت، وه له (پێنج ملیۆن دینار) زیاتر نه‌بێت، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی بڕگه‌كانی (1، 5، 6، 7، 8، 10)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات. دووه‌م: سزای به‌ندكردن و غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی برگه‌كانی (2، 3، 4، 11)ی به‌ندی سێیه‌می مادده‌ی چواره‌می ئه‌م یاسایه‌دا بكات.