مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ءسه‌رچاوه‌كانی ئاو رووبه‌ری پێویست له زه‌وی میری ته‌رخان ده‌كات بۆ مه‌به‌ستی دار چاندن و دروستكردنی دارستان و فراوانكردنی له‌و ناوچانه‌ی كه دار ودره‌خت به‌شێوه‌ی سروشتی تیادا ناڕوێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕووتانه‌وه ده‌بن و رووبه‌ره‌كانی ته‌نیشت جۆگه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی ڕووبار وبه‌نداو و ته‌نیشته‌كانی رێگه گشتیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كان وه‌ی تر، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، داریان تیادا بڕوێنێت.
الموضوع: داوای وزاره‌تی كشتوكاڵ,رووبه‌ری پێویست له زه‌وی میری ته‌رخان,دروستكردنی دارستان,فراوانكردنی دار ودره‌خت,رووبه‌ره‌كانی ته‌نیشت جۆگه‌كانی ئاودێری و حه‌وزی ڕووبار