مادده‌ی بیست و دوو: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات: یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵسا به: 1ـ بڕینه‌وه یا سوتاندنی داره به‌ته‌مه‌نه‌كانی یا ده‌گمه‌نه‌كانی دارستان یا لێ كردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان یا شێواندنیان به‌هه‌ر جۆرێك بێت. 2ـ به ئه‌نقه‌ست بوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه یا ئاگر تێ به‌ردانی دارستان و :زه‌وییه دارستاناویه‌كان و، پارێزراوه‌كان و ناوچه‌كانی خۆپارێزی وله‌وه‌ڕگاكان. 3ـ چاندن و وه‌سوودهێنانی زه‌ویه‌كانی دارستان و پارێزراوه سوتاوه‌كان. دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، خه‌ڵووز دروستبكات. سێیه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: 1ـ هه‌ڵه‌كردنی یان سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یان ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان، ببێته هۆی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێكی گشتی یان تایبه‌ت. 2ـ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (18)ی ئه‌م یاسایه بكات و، پابه‌ند ده‌كرێت به‌لابردن و هه‌ڵكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی فڕێ ی داوه وه له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی. 3ـ به‌نداوێك یان به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕووبارێك یان جۆگه‌یه‌ك، كه به‌دارستاندا ڕێره‌وئه‌كات، دروست بكات، یان هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز ڕابكێشێت. 4ـ خۆی بگرێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه كه‌وتبێته‌وه له دارستان یان پارێزراوه‌كان، یان، به‌بێ پاساو، یارمه‌تیدان ڕه‌تبكاته‌وه. چواره‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌ی دوو هێنده‌ی به‌های مادده‌ی (خه‌ڵوز) هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت وه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت,غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت,سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت,سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت,سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت