أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ. 3. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ. 4. مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه). دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان . 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه). 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار . سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گه‌رمییه‌كان (المحطات الحراریه). 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان. چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ 7. بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلە بەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌ر جێگایه‌كی یاسا ژماره (4)ی ساڵی (1993)و هه‌ر یاسایه‌كی دیكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وزه) هاتبێ، ده‌سته‌واژه‌ی (وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌با) جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ر دوو بڕگه‌ی(2) و(3)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و، بةم شيَوةى خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم. 3- وه‌زیر: وه‌زیری پیشه‌سازی و كاره‌بای هه‌رێم.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ر كار.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ر كار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.