مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (2)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پیشه‌سازی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێت. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌شی په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆلینه‌وه‌و پلاندنان. 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه حكومیه‌كان. 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه ئه‌هلیه‌كان. 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زه‌بتی چۆنایه‌تی (السيطرة النوعیه). دووه‌م: بڕگه‌ی (2) له مادده‌ی چواره‌مى له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 3- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕوانامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بن: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و به‌دواداچوون . 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرۆژه‌و وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كان . 3. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حسابات و پلان و ئه‌رك و مه‌سره‌ف (الكلفه). 4. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی كار‌و ئامار . سێیه‌م: بڕگه‌ی (5)ی مادده‌ی چواره‌م له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 5- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی (انتاج) وزه‌ی كاره‌با: فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و، به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شى په‌یوه‌ست ده‌بێ: 1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه گه‌رمییه‌كان (المحطات الحراریه). 2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه كارۆئاوییه‌كان. چواره‌م: ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ مادده‌ی چواره‌می یاساكه زیادده‌كرێ و زنجیره‌یان ده‌بێته (6، 7) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: 6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با: فرمانبه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ و به ئه‌زموون و پسپۆڕ بێ 7. بەڕێوەربەرایەتی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا : فرمانبةری سەرۆكايەتى دةكات بە پلە بەرێوەبەری گشتی كە بڕوانامەى زانكۆيى سەرەتایى هەبێ و بە ئەزموون و پسپۆڕ بێ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی دابه‌شكردنی وه‌زی كاره‌بای پارێزگاكانی هه‌رێمی په‌یوه‌ست ده‌بن .
الموضوع: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیشه‌سازی,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حساباتی پلاندانان و بةدواداضون,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌نێوهانینی وزه‌ی كاره‌با,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی وه‌زی كاره‌با,به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دابەشكردنى ووزەى كارەبا