مادده‌ی سێیه‌می یاساكه هه‌موارده‌كرێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: 1. وه‌زیر: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ركارخستنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتی به‌ركارخستنی یاسا‌و پێڕۆ و رێنماییه‌كانێتی. له چوارچێوه‌ی سنووری ئه‌م یاسایه‌و یاسا به‌ركاره‌كانی دیكه‌شدا هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش كه ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌زاره‌ته‌كه‌و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاته‌كانی و كاروباری دیكه‌ی ئیداری و هونه‌رییه‌تی، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چن و، بۆیشی هه‌یه، به‌شێ له سه‌ڵاحییاتی خۆی بدات به بریكاره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به سه‌رۆكانی دایه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه. وه‌زیر به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره، چونكه خۆشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له بواری كه‌رتی پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكاندا پێی ده‌سپێرێ. 3. بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با: ئه‌و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ده‌ست كه وه‌زیر له كه‌رتی كاره‌بادا پێی ده‌سپێرێ. 4. مه‌كته‌بی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕونامه‌ی زانكۆیی سه‌ره‌تایی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ر یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
الموضوع: به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌ت,بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پیشه‌سازی و نه‌وت و كانزاكان,بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری كاره‌با,مه‌كته‌بی وه‌زیر