أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی پەیمانگا ئه‌و ئیش و كارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی دادگوزاره‌ی هه‌رێم و به‌دواداچوونی به‌كارخستنی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه و حیسابكاری كۆتایی په‌یمانگاكه و هی تیمارگه‌كانی. سێیه‌م: له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا لیژنه‌یه‌ك له (3) سێ پزیشكی دادگوزاری پێك ده‌هێنێ له وانه‌ی كه هێشتا له‌و وه‌زیفه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه بكات كه ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كانی پزیشكی دادگوزاری پێشكه‌ش ده‌كرێن. چواره‌م: هه‌ر پێشنیارێكی به باشی بزانی بۆ به‌رنامه‌ی پزیشكی دادگوزاری و خوێندنی باڵای پسپۆری بۆ پزیشكانی دادگوزاری، پێشكه‌شی ده‌كات. پێنجه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق ئیقرارا ده‌كات بۆ خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌رییه‌كان له پزیشكیی دادگوزاریدا. شه‌شه‌م: راده‌سپێرێ كه ئیجازه‌ی خوێندن بدرێت به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری یان ئیفاد بكرێ. حه‌وته‌م: راده‌سپێرێ كه پاداشت بدرێ به كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری وه‌ك دنه‌دانێك بۆ كاره نایابه‌كانیان. هه‌شته‌م: سه‌یری هه‌موو شتێك ده‌كات كه وه‌زیر یان به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا بۆی هه‌واڵه بكات.
مادده‌ی یازده:
مادده‌ی یازده: په‌یمانگا له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: یه‌كه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی زیندووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. دووه‌م: به‌شی فه‌حس كردنی مردووه‌كان، بزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌شی تاقیگه. چواره‌م: به‌شی وێنه گرتن و تیشك، پزیشكێكی لێزان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات. پێنجه‌م: به‌شی ئاماكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: وه‌زیر، به رێنماییگه‌لێ كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌یه: یه‌كه‌م: پسپۆری به‌شه‌كان و شه‌رت و شرووتی كارمه‌ندان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی تێدا دیاری بكات. دووه‌م: به‌شی تازه له په‌یمانگا و تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی چوارده:
مادده‌ی چوارده: هه‌ر پزیشكێ نازناوی پسپۆری له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بی، یا سه‌رومڕ به كردار پزیشكێتی دادگوزاری بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه ربردبێ له (3) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، یا هه‌ر پزیشكێكی خولی راهێنان و مه‌شقی به سه‌ركه‌وتوویی له په‌یمانگایه‌كی پزیشكێتی دادگوزاریی بڕواپێكراودا ته‌واو كردبێ و ماوه‌ی خوله‌كه‌ی له یه‌ك ساڵی ته‌قویمی كه‌متر نه‌بێ، ئه‌وانه به پزیشكی دادگوزار له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئه‌م ئیشانه ده‌كات: أ-به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری په‌یمانگا و، سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئیش و كاری تیمارگه دادگوزاریه‌كان له پارێزگاکاندا. ب-به‌كارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. ج-هه‌ڵسوراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر یان ئه‌نجومه‌ن داوێتی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یه‌كسه‌ر به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی حه‌ڤده:
مادده‌ی حه‌ڤده: یه‌كه‌م: دادگا، یان ئیددیعای گشتی بۆیان هه‌یه ناره‌زایی خۆیان له‌سه‌ر راپۆرتی پزیشكی دادگوزاری، له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی نارزایی كه ده‌قه‌كه‌ی له بڕگه (سێیه‌م)ی مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه ده‌رببڕن و ناشێ به‌بێ موافه‌قه‌تی دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ناره‌زایی خۆیانی له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو. دووه‌م: بڕیاری لیژنه‌ی ناڕه‌زایی له‌مه‌دا، ته‌نها له رووی پزیشكێتیی دادگوزارییه‌وه بنبڕ ده‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا له مانه پێك ده‌هێنرێ: 1-به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له ناو پزیشكه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ڵی ده‌بژێرێ- بە ئه‌ندام. 3-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ له ناو ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵی ده‌بژێرێ و روتبه‌كه‌ی له (مقدم) كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌كاۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ ، یان فرمانبه‌رێكی حقوقی خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموون بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ- به ئه‌ندام. 4-نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی لەهه‌رێم، ئه‌نجومه‌ن له ناو مامۆستایانی مادده‌ی پزیشكی دادگوزاریی زانكۆكانی هه‌رێمدا دایده‌نێ- به ئه‌ندام 5-دادوه‌رێك كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زیری داد دایده‌نێ- به ئه‌ندام. 6-مودده‌عییه‌كی گشتی كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زاره‌تی داد دیده‌نێ- به ئه‌ندام. 7-سه‌رۆكانی به‌شه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری- ده‌بنه ئه‌ندام. 8-سێ پزیشكی دادگوزاری، وه‌زیر دایاننده‌نێ- ئه ئه‌ندام. 9-پزیشكێكی پسپۆر، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ- کە یارای تازه‌كردنه‌وه‌شە- وه‌زیر دایده‌نێ- به ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه، هه‌ر سێ مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه، كه‌ی پێویست بێت بانگێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه، نیصابیش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دێته جێ و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ وئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتابوون ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، هی ئه‌وه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا و پسپۆر، به باشی بزانێ، بانگی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نابێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا به فه‌رمانی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت، كه یه‌كێك بێت له وانه‌ی بڕوانامه‌ی پسپۆریان له پزیشكی دادگوزاریدا هه‌بێ و بۆ ماوەیەکیش لە حەوت ساڵ کەمترنەبێ پیشەکەی بە سەربردبێ یان یەکێک بێت لە پزیشکە دادگوزارییەکان و ماوه‌یه‌ك ئه‌م پیشه‌یه‌ی به‌سه‌ر بردبێ له دوازده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، باشتریش ئه‌وه‌یانه كه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاساشدا هه‌بێ.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: یه‌كه‌م: وه‌سفی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و زه‌برانه (الوقعات)ی کە له دادگا یان له لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره‌وه هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزای ده‌كرێن تۆمار ده‌كرێ، ئه‌وانه دوای ساغكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی شه‌خسی یان لاشه‌ی مردووه‌كه‌و دڵنیایی له سه‌لامه‌ت و دروستیی مادده نێردراوه‌كان- كه به‌پێی رێنماگه‌لێ دیار ده‌كرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن- ئینجا له سجلێكی تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كرێن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا، یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا زه‌بركه ( (الوقعه) هه‌واڵه‌ی به‌شی تایبه‌ت ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ێكی ده‌كات كه له (3) پزیشك پێك دێت. سێیه‌م: زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی و خه‌مڵاندنی ته‌مه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له (3) پزیشك پێك دێت.
مادده‌ی بیست و نۆ:
مادده‌ی بیست و نۆ: وه‌زیر بۆی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ی كه ده‌قه‌كانیان له رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریدا هاتووه ده‌رماڵه‌ی دیكه‌ش بۆ كارمه‌ندانی پزیشكی دادگوزاری ببرێته‌وه، به هه‌وده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: بۆ پزیشكی دادگوزاری، (4000) چوار هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه ده‌بڕدرێته‌وه. دووه‌م: بۆ كارمه‌ندانی تیمارگه‌ی دادگوزاری ئه‌وانه‌ی كه به‌كالۆریۆس یان بڕوانامه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌و، پزیشك نین (2000) دوو هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. سێیه‌م: بۆ كارمه‌ندانی كادیری ته‌ندروستی و هونه‌ری له تیمارگه دادگوزاره‌كاندا ئیش ده‌كن (1000) هه‌زار دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. چواره‌م: بۆ كادیره خزمه‌تگوزاره‌كان كه‌له تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن (500) پێنج سه‌د دینار ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه. پێنجه‌م: ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی له چوار بڕگه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (93)ی ساڵی (1967)ی ده‌رماڵه‌ی فرمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵاوێر ده‌كرێن (تستثنی).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه له‌مانه‌ی خواره‌وه دێته دی: یه‌كه‌م: یه‌كخستنی شێوازی ئیش و كاری تیمارگه‌ی دادگوزاری له هه‌رێمداو سه‌رپه‌رشتی به‌كار خستنی. دووه‌م: ئاماده‌كرن و پێشكه‌ش كردنی شاره‌زایی زانستی و هونه‌ری بۆ دادگاكان و لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار. سێیه‌م: مه‌شق پێ كردن و راهێنانی كادیره پزیشكی و ته‌ندروستی و هونه‌ریه‌كان. چواره‌م: ئاماده‌كردنی ئه‌و دیراسه‌تانه‌ی كه پێوه‌ندییان به پزیشكی دادگوزاریه‌وه هه‌یه. پێنجه‌م: به‌جێ هێنانی لیكدانه‌وه و شیكاری ئاماریی زه‌بره‌كانی (وقعات) پزیشكی دادگوزاری.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: وه‌زیر بۆی هه‌یه بۆ ساناكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ائامانجی ئه‌م یاسایه ئه‌وه‌یه كه ئیش و كاری پزیشكی دادگوزاری له هه‌رێمدا رێك بخات و سه‌ویەی كارامه‌یی كامه‌نده‌كانی به‌رز بكاته‌وه و كار و پیشه‌یان به‌ره‌و چاكتر ببات به مه‌به‌ستی یاریدەدانی دادگوزاری.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌و پارێزگایانه‌دا كه زانكۆیان تێدا هه‌یه، وه‌زیر بۆی هه‌یه تیمارگه دادگوزارییه‌كان له كاتی پێویستیدا بكات به په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری به پله‌ی مودیرییه‌ت.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: به پێی ئه‌م یاسایه (په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری) داده‌مه‌زرێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێر ده‌بێ و به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێ.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌كانی پزیشكی دادگوزاری ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری، له‌مانه پێك دێت: أ-ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا. ب-به‌شه‌كانی په‌یمانگاكه. دووه‌م: تیمارگه دادگوزارییه‌كانی موڵگه‌ی پارێزگاكان، ئه‌مانه له رووی ئیدارییه‌وه به دایه‌ره ته‌ندروستییه‌كانی پارێزگاكه‌وه ده‌به‌سترێن، به‌ڵام له رووی هونه‌رییه‌وه به په‌یمانگاوه ده‌به‌سترێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم. 4-په‌یمانگا: په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری.
مادده‌ی سیازده:
مادده‌ی سیازده: تیمارگه‌ی دادگوزاری له مه‌ركه‌زی هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكاندا، پزیشكێكی دادگوزاری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌و راپۆرته بزیشكییانه‌ی كه به‌بێ پزیشكانی دادگوزاری له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار رێك ده‌خرێن، ده‌كه‌ونه به‌ر ناره‌زایی دادگا یان ناره‌زایی ئیددیعای گشتی یان ناره‌زایی پێوه‌ندیداریان و ئاراسته‌ی ئه‌و دەزگا ته‌ندروستیه ده‌كرێت كه پزیشكه راپۆرتنووسه‌كه‌ی تێدا ئیش ده‌كات.