مادده‌ی نۆزده: یه‌كه‌م: وه‌سفی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و زه‌برانه (الوقعات)ی کە له دادگا یان له لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره‌وه هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزای ده‌كرێن تۆمار ده‌كرێ، ئه‌وانه دوای ساغكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی شه‌خسی یان لاشه‌ی مردووه‌كه‌و دڵنیایی له سه‌لامه‌ت و دروستیی مادده نێردراوه‌كان- كه به‌پێی رێنماگه‌لێ دیار ده‌كرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن- ئینجا له سجلێكی تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كرێن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا، یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا زه‌بركه ( (الوقعه) هه‌واڵه‌ی به‌شی تایبه‌ت ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ێكی ده‌كات كه له (3) پزیشك پێك دێت. سێیه‌م: زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی و خه‌مڵاندنی ته‌مه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له (3) پزیشك پێك دێت.
الموضوع: تۆمارکردنی هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزاری,به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادگوزاری,تۆمارکردنی هەواڵەی به‌شی تایبه‌ت,زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی