مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا له مانه پێك ده‌هێنرێ: 1-به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. 2-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له ناو پزیشكه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ڵی ده‌بژێرێ- بە ئه‌ندام. 3-نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زیری ناوخۆ له ناو ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵی ده‌بژێرێ و روتبه‌كه‌ی له (مقدم) كه‌متر نه‌بێ و بڕوانامه‌ی به‌كاۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ ، یان فرمانبه‌رێكی حقوقی خاوه‌ن شاره‌زایی و ئه‌زموون بێت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ- به ئه‌ندام. 4-نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی لەهه‌رێم، ئه‌نجومه‌ن له ناو مامۆستایانی مادده‌ی پزیشكی دادگوزاریی زانكۆكانی هه‌رێمدا دایده‌نێ- به ئه‌ندام 5-دادوه‌رێك كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زیری داد دایده‌نێ- به ئه‌ندام. 6-مودده‌عییه‌كی گشتی كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ، وه‌زاره‌تی داد دیده‌نێ- به ئه‌ندام. 7-سه‌رۆكانی به‌شه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری- ده‌بنه ئه‌ندام. 8-سێ پزیشكی دادگوزاری، وه‌زیر دایاننده‌نێ- ئه ئه‌ندام. 9-پزیشكێكی پسپۆر، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ- کە یارای تازه‌كردنه‌وه‌شە- وه‌زیر دایده‌نێ- به ئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگاكه، هه‌ر سێ مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه.سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش بۆی هه‌یه، كه‌ی پێویست بێت بانگێشتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه، نیصابیش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دێته جێ و بڕیاره‌كانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان ده‌رده‌چێ وئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتابوون ئه‌وه، له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، هی ئه‌وه. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا و پسپۆر، به باشی بزانێ، بانگی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نابێت.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی په‌یمانگا له مانه پێك ده‌هێنرێ,نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ناو پزیشكه سه‌ربازیه‌كاندا هه‌ڵی ده‌بژێرێ,نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ناو ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵی ده‌بژێرێ,نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی لەهه‌رێم,دادوه‌رێك كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ,مودده‌عییه‌كی گشتی كه له پله‌ی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ,سه‌رۆكانی به‌شه‌كانی په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری,سێ پزیشكی دادگوزاری,پزیشكێكی پسپۆر، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ