أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : یه‌كه‌م: هه‌موو مرۆڤێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ژینگه‌یه‌كی هێمن و پاكدا بژی و ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكیشه كار له پێناو پاراستنی ژینگه و پاكییه‌كه‌یدا بكات. دووه‌م: مه‌سه‌له‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه له كرداری پلانداناندا له‌سه‌ر ئاستی یاساكاریی و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی په‌ره‌پێدان بۆ هه‌موو كه‌رته جیاوازییه‌كان له هه‌رێمدا ره‌چاو ده‌كرێ. سێیه‌م: پێویسته هه‌موو ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و ئه‌كادیمی له هه‌رێم چ گشتی و چ تایبه‌تی به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌یی بخه‌نه نێو پرۆگرامه‌كانیان ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێ له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تدا. چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاگشتیه‌كان و تایبه‌تیه‌كان كه له مه‌یدانی په‌روه‌رده و فێركردن و مه‌شق و لێكۆلینه‌وه و راگه‌یاندن و رۆشنبیریی و ئه‌وقاف و ئه‌وانی تر كارده‌كه‌ن هه‌ولأ له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی و هوشیاریی ژینگه‌یی له هه‌رێمدا بده‌ن. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه كارگێڕییه‌كان، هه‌ر یه‌كه و به پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان كار له پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی داهاته سروشتیه‌كان بۆ هینانه‌دی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بكه‌ن. شه‌شه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و ده‌زگای پێوان و كۆنتروڵی جۆری پرنسیپه‌كانی ته‌ندروستی ژینگه‌یی له پرۆگرامی كاره‌كانیان دا ره‌چاو بكه‌ن. حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه نێو ده‌وڵه‌تییه نا حكومیه‌كان له بواری پاراستن وچاككردنی ژینگه‌دا بكات. هه‌شته‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عیراقی‌دا له هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندیدی به رێككه‌وتنامه نێو ده‌وله‌تیه‌كانه‌وه هه‌یه، بكات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م : ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له وه‌زاره‌ته‌كانیانه‌وه به دوای جێبه‌جێ كردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كه له ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌رده‌چێ داده‌چن،و راپۆرت له باره‌یانه‌وه ئاماده ده‌كه‌ن و بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م : یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه جارێك به‌لانی كه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه. دووه‌م : ڕاده‌ی یاسایی له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ته‌واو ده‌بێت. سێیه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاره‌كانی به زۆرنه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه ئه‌ماده‌بووه‌كانی وه‌رده‌گرێ و له‌كاتی یه‌كسانبووندا ئه‌و لایه‌نه ده‌یباته‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یا جێگره‌كه‌ی ده‌نگی بۆ داوه. چواره‌م : كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مانگانه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن بۆ ئاگاداری و په‌سندكردنی. پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆی هه‌یه هه‌ر پسپۆڕ و شاره‌زایه‌ك میوانداری بكات بۆ وه‌رگرتنی راو بۆ چوونیان له باره‌ی كاروباری ژینگییه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م : وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی سیسته‌مێك بۆ هاندان ئاماده ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه، یارمه‌تی كه‌سانی سروشتیء مه‌عنه‌وی ده‌درێن ئه‌وانه‌ی چاڵاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن یان بیروبۆچوونی وا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌شێ پاراستن یا چاككردنی ژینگه‌ی لێ بێته‌دی.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م : ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دنیء تاكه‌كان بۆیان هه‌یه وه‌زاره‌ت له‌و چالاكی و هه‌ڵسوكه‌وتانه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی dوازده‌م : هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، گشتی یان تایبه‌تی یان تێكه‌ڵاو یان هه‌رلایه‌نێك دوای به‌كاربوونی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێء چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری شوێنه‌واری ژینگه‌یی بۆ چالاكی و ئه‌و پڕۆژانه ئاماده‌بكات كه دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆ وه‌زاره‌تی به‌رزبكاته‌وه تا بڕیاری گونجاوی ده‌رباره‌وه وه‌ربگرێ،به‌مه‌رجێ توێژینه‌وه‌كه ئه‌مانه له خۆی بگرێ:- یه‌كه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ئه‌رێنیء نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه یان كارگه‌كه له‌سه‌ر ژینگه. دووه‌م : هۆیه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی پیسبوون، به‌جۆرێك جێبه‌جێكردنی مل كه‌چ بوون بۆ ڕێنماییء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی ژینگه بێنێته دی. سێیه‌م : حاڵه‌ته‌كانی پیسبوونی له ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی پێویسته بگیرێته‌به‌ر. چواره‌م : به‌دیله‌كانی كه ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پاكء خاوێنتری ژینگه بخرێته‌كار. پێنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌یان. شه‌شه‌م : هه‌لسه‌نگاندنی تێچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروستی ده‌كات.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م : وه‌زاره‌ت چاودێری ده‌زگاو پڕۆژه‌و دامه‌زراوو چالاكیه جۆراوجۆره‌كان ده‌كات، بۆ زانینی ڕاده‌ی پابه‌ندبوونیان به‌و مواسه‌فاتء پێوانه‌ء پێوه‌رانه‌ی كه له پاراستنی ژینگه‌دا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پشتیان پێ ده‌به‌سترێت.
مادده‌ی بیست وسێیه‌م
مادده‌ی بیست وسێیه‌م : پێوه‌ره هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی و ئاوی خواردنه‌وه، به پێڕه‌و دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م
مادده‌ی بیست ونۆیه‌م : پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك پابه‌ند بێت به نه‌خشه‌ی بنچینه‌یی ناوچه‌كانی شارستانی و پاراستنی زه‌وی له راكشانی ئاوه‌دانكاری (الزحف العمرانی)، وپێویسته فه‌رمانگه‌كانی پلاندانانی ئاوه‌دانكاری، به‌ڵگه‌كانی پێویست بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر نه‌خشه‌و نه‌خشه‌سازی و گۆڕانكاریه‌كان له ڕه‌گه‌زی زه‌ویه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی پابه‌نده به‌وه‌ی نه‌بێته هۆی به‌رپاكردن یان بڵاو كردنه‌وه‌ی پیسی له هه‌وادا، له‌وانه‌ش بۆنی پیسی وه‌رسكه‌ر یان زیانبه‌خش.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م : پێویسته وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، باخچه‌و پارێزراوی سروشتی و سه‌یرانگای گشتی دروست بكه‌ن و ئه‌و شوێنه سروشتیانه بپارێزن كه ڕه‌هه‌ندێكی كه‌لتووریان هه‌یه.
مادده‌ی سی وسێیه‌م
مادده‌ی سی وسێیه‌م : بۆ هه‌موو كه‌س یان لایه‌نێك قه‌ده‌غه‌یه،كارێك بكات ببێته هۆی زیان گه‌یاندن، یان ده‌ستكاریكردنی ڕه‌هه‌نده سروشتی یان جوانی یان كه‌لتووریه‌كانی ئه‌و پارێزراوه سروشتیانه، یان باخچه و سه‌یرانگا گشتیه‌كان.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م : ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن: یه‌كه‌م : هاوردنی خاشاكه مه‌ترسیداره‌كان كه زیان به مرۆڤ و ژینگه‌ی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نن. دووه‌م : هاوردنی ماده مه‌ترسیداره‌كان بۆ هه‌رێم ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ. سێیه‌م : تێپه‌ڕینی خاشاك و مادده ترسناكه‌كان به‌ناو هه‌رێمدا ته‌نیا به ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت ده‌بێ.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م : هاوردن و به‌كارهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئاوێته كیمیاوییه قه‌دغه‌ه كراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی چل ودووه‌م
مادده‌ی چل ودووه‌م : یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردنی هیچ سزایه‌كی توند كه له ده‌قی یاساكانی دیكه‌دا هاتبێ، سه‌رپێچی كه‌ری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی كه به پێی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن بۆ ماوه‌ی له مانگێك كه‌متر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌درێت. دووه‌م : له هه‌رجارێك سه‌رپێچیه‌كه دووباره بكرێته‌وه سزاكه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه. سێیه‌م : وه‌زیر یا ڕێپێدراوه‌كه‌ی له‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، بۆی هه‌یه غه‌رامه یه‌ك دابسه‌پێنێ له (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10.000.000) ده ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی به‌و پێیه‌وه ده‌ركراون بكات.
مادده‌ی چل وچواڕه‌م
مادده‌ی چل وچواڕه‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌ت پێڕه‌وی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وپێنجه‌م
مادده‌ی چل وپێنجه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م
مادده‌ی چل وشه‌شه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌لأ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێت.
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م
مادده‌ی چل و حه‌وته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م
مادده‌ی چل وهه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه دوای تێپه‌ڕبوونی 90 رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕمی (وه‌قائعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێ.