مادده‌ی چل ودووه‌م :
یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردنی هیچ سزایه‌كی توند كه له ده‌قی یاساكانی دیكه‌دا هاتبێ، سه‌رپێچی كه‌ری حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و سیسته‌م و ڕێنماییه‌كانی كه به پێی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن بۆ ماوه‌ی له مانگێك كه‌متر نه‌بێت یان به غه‌رامه‌یه‌ك له(150.000) سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (200.000.000) دووسه‌د ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، یان به هه‌ردوو سزاكان سزا ده‌درێت.
دووه‌م : له هه‌رجارێك سه‌رپێچیه‌كه دووباره بكرێته‌وه سزاكه دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێته‌وه.
سێیه‌م : وه‌زیر یا ڕێپێدراوه‌كه‌ی له‌وانه‌ی كه فه‌رمانه‌كه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، بۆی هه‌یه غه‌رامه یه‌ك دابسه‌پێنێ له (100.000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (10.000.000) ده ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، بۆ هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و پێڕه‌و و ڕێنماییه‌كانی به‌و پێیه‌وه ده‌ركراون بكات.
الموضوع: سه‌رپێچی نه‌كردنی سزایه‌كی توند,سزا بۆ سه‌رپێچی دووباره,غەرامه‌یه‌ك بۆ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی یاسا,غەرامه‌یه‌ك بۆ وزیرو ڕێپێدراوه‌كه