مادده‌ی dوازده‌م :
هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، گشتی یان تایبه‌تی یان تێكه‌ڵاو یان هه‌رلایه‌نێك دوای به‌كاربوونی ئه‌م یاسایه دامه‌زرابێء چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری شوێنه‌واری ژینگه‌یی بۆ چالاكی و ئه‌و پڕۆژانه ئاماده‌بكات كه دایانده‌مه‌زرێنێ و بۆ وه‌زاره‌تی به‌رزبكاته‌وه تا بڕیاری گونجاوی ده‌رباره‌وه وه‌ربگرێ،به‌مه‌رجێ توێژینه‌وه‌كه ئه‌مانه له خۆی بگرێ:-
یه‌كه‌م : هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ئه‌رێنیء نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه یان كارگه‌كه له‌سه‌ر ژینگه.
دووه‌م : هۆیه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی پیسبوون، به‌جۆرێك جێبه‌جێكردنی مل كه‌چ بوون بۆ ڕێنماییء به‌رزه‌فتكاریه‌كانی ژینگه بێنێته دی.
سێیه‌م : حاڵه‌ته‌كانی پیسبوونی له ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی پێویسته بگیرێته‌به‌ر.
چواره‌م : به‌دیله‌كانی كه ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پاكء خاوێنتری ژینگه بخرێته‌كار.
پێنجه‌م : كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌یان.
شه‌شه‌م : هه‌لسه‌نگاندنی تێچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروستی ده‌كات.
الموضوع: هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریه ئه‌رێنیء نه‌رێنییه‌كانی پڕۆژه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه یان كارگه‌كه له‌سه‌ر ژینگه,هۆیه پێشنیاركراوه‌كان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی پیسبوون,حاڵه‌ته‌كانی پیسبوونی له ناكاو و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریه‌ی پێویسته بگیرێته‌به‌ر,به‌دیله‌كانی كه ده‌كرێ بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای پاكء خاوێنتری ژینگه بخرێته‌كار,كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانء خولاندنی (تدویر) یان سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌یان,هه‌لسه‌نگاندنی تێچوونی سووده‌كانء ئه‌و زیانه ژینگه‌ییانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروستی ده‌كات.