أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاو كردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان) دا ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخاتة به‌ر كار.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوبراون، ته‌مه‌نیان یگاته شه‌ست و پێنج سال خانه‌نشین ده‌كرێن و، له حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی زه‌رووره‌تیشدا، له‌سه‌رداوای وه‌زیر پێوه‌ندیدار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه خزمه‌تیان بۆ ماوه‌ی (3) سێ سال درێژبكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش، چار نییه‌و، ده‌بێ خانه‌نشین بكرێن.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ر له ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین كراون و به‌ر مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه كه‌وتوون،حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه‌و مووچه‌كانیشیان له رۆژی به‌ركارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه هه‌موارده‌كرێت.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 له هه‌ر كه‌مو كورتییه‌كی مافی خانه‌نشینی خۆیان ئیعتیراز بكه‌ن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بكرێ، به‌رته‌قای كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی شه‌ش مانگی پێ ده‌به‌خشرێ به پێودانگی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی. ئه‌و به‌خششه له هه‌رێمدا ته‌نیا یه‌ك جاره.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین ده‌كرێن و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رێتی و منداڵاننیان به‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه، به‌پێی ئه‌و رێژانه پێیان ده‌درێ كه له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، له مافی خانه‌نشینی بێبه‌ش ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌یه‌كی كردبێ زیانی به ئاسایشی هه‌رێم یان به ئابووریی نیشتمانی گه‌یاندبێ. 2. ئه‌گه‌ر به جینایه‌تێ یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ساغ بووبێته‌وه كه به ئه‌زمی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم، له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تێكی بیانی‌دا ده‌ستی تێكه‌ل كردبێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: مافی خانه‌نشینی، دوای مردن، بۆ وه‌ره‌سه‌یه. ئه‌و وه‌ره‌سانه‌ش كه مافی خانه‌نشینیان به‌رده‌كه‌وێ، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا ژماره (33)ی هه‌مواركراوی ساڵی 1996 یاسای خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌هێنراون، پێیان ده‌درێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین بكرێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی پێ ده‌بڕێ به‌رێژه‌ی (50%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی و، بۆ هه‌ر ساڵێ له ساڵه‌كانی خزمه‌تیشی له وه‌زیفه ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا رێژه‌ی (5%) بۆ مووچه خانه‌نشینییه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی له رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ. 2. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین ده‌كرێن، یان ده‌مرن، رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ماوه‌ی خزمه‌ته فیعلییه‌كه‌ی له‌و وه‌زیفانه‌دا كه ناوبراون.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه، ئه‌م عینوانه وه‌زیفییانه‌نه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: 1-بریكاری وه‌زاره‌ت 2- پارێزگار 3- راوێژكار 4- به‌رێوه‌به‌ری گشتی 5- شاره‌زا 6- سه‌رۆكانی زانكۆكان و سه‌رۆكانی هه‌یئه‌ته‌كانی په‌یمانگه هونه‌ریه‌كان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ته‌دریسی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، ئه‌وانه‌یان كه پله‌ی ئوستادیان هه‌یه 7- خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان 8- سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆڕی زانیاریی كوردستان.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌وانه‌ی له مادده‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون، خانه‌نشین بكرێ، ئه‌وه، سه‌رپشك ده‌كرێ كه به‌پێی ئه‌م یاسایه مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی وه‌ربگرێ، یان به‌پێی یاسایه‌كی خانه‌نشینیی دیكه كه گرتبێتییه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1. گلدانه‌وه (التوقیفات)ی خانه‌نشینی، له‌و كه‌سانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگریته‌وه، به‌پێی ئه‌و رێژانه داده‌شكرێنرێت كه له یاسا به‌ركاره‌كاندا هاتوون. 2. گلدانه‌وه‌ی خانه‌نشینی، هی ماوه‌ی پێش به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، هه‌موو به‌سه‌ریه‌كه‌وه داده‌شكێنرێن، یان ده‌كرێن به قیستی مانگانه، به‌مه‌رجێ له ساڵێك زیاتر نه‌ترازێ.