مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه خانه‌نشین بكرێ، مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیی پێ ده‌بڕێ به‌رێژه‌ی (50%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی و، بۆ هه‌ر ساڵێ له ساڵه‌كانی خزمه‌تیشی له وه‌زیفه ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا رێژه‌ی (5%) بۆ مووچه خانه‌نشینییه‌كه‌ی زیاد ده‌كرێ، به‌مه‌رجێ مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی له رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ. 2. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌هۆكاری ته‌ندروستی خانه‌نشین ده‌كرێن، یان ده‌مرن، رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌كه‌ی تێنه‌په‌ڕێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ماوه‌ی خزمه‌ته فیعلییه‌كه‌ی له‌و وه‌زیفانه‌دا كه ناوبراون.
الموضوع: مووچه‌یه‌کی خانه‌نشینیی پێ ده‌بڕێ به‌رێژه‌ی (50%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌که‌ی,رێژه‌ی (5%) بۆ مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌که‌ی زیاد ده‌کرێ,رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌که‌ی تێنه‌په‌ڕێ,رێژه‌ی (75%)ی دوایین مووچه‌و ده‌رماڵه‌که‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدرێته ماوه‌ی خزمه‌ته فیعلییه‌که‌ی له‌و وه‌زیفانه‌دا كه ناوبراون.