مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا، له مافی خانه‌نشینی بێبه‌ش ده‌كرێن: 1. ئه‌گه‌ر جه‌ریمه‌یه‌كی كردبێ زیانی به ئاسایشی هه‌رێم یان به ئابووریی نیشتمانی گه‌یاندبێ. 2. ئه‌گه‌ر به جینایه‌تێ یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم درابێ. 3. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری ساغ بووبێته‌وه كه به ئه‌زمی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم، له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تێكی بیانی‌دا ده‌ستی تێكه‌ل كردبێ.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی بێبه‌ش,جه‌ریمه‌یه‌كی كردن,جینایه‌تێ یان جونحه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر حوكم,ساغ بووبێته‌وه كه به ئه‌زمی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم