أحكام القانون
البحث في المحتوى🔎
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له ناوه‌ندی پارێزگاكانی هه‌رێمدا یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی پێویست به بوونی لێژنه بكات، لێژنه پێكده‌هێنێت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندیدیان ده‌كات و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر بۆ تێڕوانینی داواكاری ئه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه: 1- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. 2- وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ. 3- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. دووه‌م: زیندانیكراویی یان گیراوی سیاسیی له‌به‌رده‌م لێژنه‌دا به رێگه یاساییه‌كان به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای سه‌لماندنی ژماره (107)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراوی به‌ركار له هه‌رێمدا، ده‌سه‌لمێنرێت. سێیه‌م: لێژنه بڕیاری خۆی به زۆرینه ده‌رده‌كات و له كاتی یه‌كسان بوونی بیروڕاكان ئه‌وا ئه‌و ڕایه‌ی كه‌وا سه‌رۆك ده‌نگی له‌گه‌لداوه به‌سه‌ر ده‌خرێت و بڕیاره‌كانی لێژنه شیاوی تانه ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕی به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی ژماره (14)ی ساڵی 2008. چواره‌م: وه‌زاره‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له لایه‌ن لێژنه‌وه ده‌رده‌كرێن بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یاسایی پێویست وه‌ربگرێت به‌پێی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (سێیه‌م: لێژنه: لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند به تێڕوانینی داواكارییه‌كانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه). دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به ڕیزبه‌ندی (شه‌شه‌م) بۆ مادده‌ی یه‌كه‌م زێده ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: (شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان).
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكرێت.